کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 5 of 14 - KHRN
کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی پێنج کۆڵبەری دیکە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
شەوی ڕابردوو ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی یادگار ڕەحیمی کوژراوە و کۆڵبەرێکی تریش بریندار بووە. هەروەها لانیکەم چوار کۆڵبەر، لەوانە دوو منداڵ، دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ هەر لەم ناوچە سنوورییەدا بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی...
زیاترکوژرانی کاسبکارێکی کورد و برینداربوونی لانیکەم ٧ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود
ئێوارەی ڕۆژی ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئازاد ستارپەنا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان، دوای دەمەقڕەیەک لەگەڵ هێزە سنوورپارێزەکاندا کەوتووەتە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانەوە و کوژراوە. هەروەها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ١٦ی گەڵاڕێزان...
زیاتربرینداربوونی لانیکەم ٢٤ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لە یەک حەفتەی ڕابردوودا
لە یەک حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ ١١ی گەڵاڕێزان (٢ی نۆڤامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لانیکەم ٩ کۆڵبەر بە گوللەی ساچمە پێکراون و بریندار بوون. ناسنامەی ٧ کەس لەم کۆڵبەرانە...
زیاتربرینداربوونی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود
ئێوارەی دوێنێ ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان دەسڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا گوللەیەک بەر سەری یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی عیرفان مورادی کەوتووە و بە سەختی برینداری کردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ هێزە سنوورپارێزەکان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
نیوەڕۆی سێشەممە ٢ی گەڵاڕێزان (٢٤ی ئۆکتۆبەر) کۆڵبەرێک بە ناوی موحسین عەبدوڵڵاهی لە ناوچەی سنووریی «کێلە»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە ٣٥ ساڵەیە نیوەڕۆی سێشەممە لە کاتی ڕۆیشتندا بۆ کۆڵبەری لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبەر) کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵان بە ناوی فەرید وەتەنی ڕەسوول لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان کەوتە بەر دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی مەریوان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لەم کۆڵبەرە کردووە و دەسبەجێ کوشتوویانە. دەوترێت...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی هەینی ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە نزیک ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی محەممەد خالیدی، خەڵکی گوندی «چی چۆڕان»ی ناوچەی نەنۆری بانە، کوژراوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە و تا ئێستا ڕادەستی...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی خەرمانان (٦ی سێپتامبەر) حامید فەرەجپوور، کۆڵبەری ٣٨ ساڵانی خەڵکی سەقز کە ڕۆژی ڕابردوو بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان بریندار ببوو، بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ (١٣ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەرسەلان ڕەسوولی پێکراوە و گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە ٢٩ ساڵەیەی خەڵکی ناوچەی «نەڵاس»ی شاری سەردەشت ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبیی بانە...
زیاتر