یووسف حاجی خۆش ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 23, 2024

یووسف حاجی‌خۆش، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ سزای چل مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

یووسف حاجی‌خۆش، ئەندامی شۆرای ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کورد، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شنۆوە سزای سێ ساڵ و چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە سیاسییە کوردەی خەڵکی شنۆ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەنساری بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی...

زیاتر

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا؛ دەستبەسەرکردنی لانیکەم ١٤ چالاک، هونەرمەند و هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٤ چالاک، هونەرمەند و هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی یووسف حاجی خۆش، ڕەحیم ڕەفعەتی، فەخرەدین مودەڕیسی، ئومید ڕەشیدپاک، ئارمان ئیبراهیمی، سەلاح قازی، حیسامەدین مەحموودی، مەولوود ڕووستا، حەسەن ڕەسوولی، جەعفەر ڕەسوولی، محەممەد سوڵتانپوور، غەفوور شێخ‌محەممەدی، هادی لاوه و ئاکۆ ئیبراهیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری شنۆ و گوندەکانی دەوروبەری دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر