لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 8 of 21 - KHRN
لە کەرەج لانیکەم پێنج زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم پێنج بەندکراو بە ناوەکانی هادی نەزەری، حوجەت میری، ئەکبەر تاج، ئەمیرحسەین مەلێکی و ئەحمەد لەتیفی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم پێنج زیندانییەی خەڵکی شارەکانی هەرسینی پارێزگای کرماشان و نوورئاباد (دولفان)ی پارێزگای لوڕستان، لە...
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی مەیسەم حەبیبی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە نزیکەی ٧ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو. مەیسەم حەبیبی، ٣٧ ساڵان...
زیاترلە قەزوێن زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی فلیت عابدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن (چووبیندەر) جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەم زیندانییە ٥٥ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «براسپی»ی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن لە سێدارە دراوە. ئەم هاووڵاتییە نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە...
زیاتربەردەوامبوونی مانگرتنەکەی چوار زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام
فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، کامران شێخە و خەسرەو بەشارەت، پێنج زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانبارەوە (٣ی ژانڤییە) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی داوود عەبدوڵڵاهی و مەترسیی لەسێدارەدانی خۆیاندا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم بەندکراوانە لەگەڵ لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا لە ژوورێکی بچووکی بەندی ئەمنی بەشی ٣ی زیندانی قزلحەساری کەرەج لە دۆخی ئیزۆلەدا و بەبێ پێداویستییە سەرەتاییەکان ڕاگیراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە...
زیاترلە کەرەج لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی محەممەدعەلی میرزایی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ لانیکەم زیندانییەکی تردا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و محەممەدعەلی میرزایی بەرەبەیانی ئەمڕۆ...
زیاترلە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی بەفرانبار (٨ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی محەممەدحسەین گەراوەند و کەیۆمەرس غوڵامی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردووکیان لە...
زیاترمەترسیی لەسێدارەدانی خێرای چوار زیندانیی سیاسیی کورد
چوار زیندانیی سیاسیی کورد به ناوەکانی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار دوابەدوای پەسەندکرانی حوکمی لەسێدارەدانیان لە دیوانی باڵای ئێراندا، لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەدانی زۆر خێرادان. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چوار ئەندامەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان کە ڕۆژی ١ی گەلاوێژی ١٤٠١ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندێکی ورمێ دەستبەسەر کران، نزیکەی ٢ مانگ...
زیاتر