مانگرتن له‌ خواردن ئارشیڤ - Page 4 of 10 - KHRN

چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی ئیلامی وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نادیاربوونی چارەنووسیان لە زینداندا مانیان لە خواردن گرت

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی سەجاد مورادیوەندان، سامان مورادیوەندان، پەیمان یاسمی و ئەمیرحسەین نامدارپوور بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر بەردەوامبوونی دۆخی دژواریان لە زیندانی ناوەندیی ئیلامدا و هەروەها نادیاربوونی چارەنووسیان، لە ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەشەمەوە (٢٤ی فێبرییە) مانیان لە خواردن گرتووە. بەرپرسانی زیندان تا ئێستە ئامادە نەبوون ئاوڕ لە داواکارییەکانی ئەم ٤ هاووڵاتییە...

زیاتر

سامان یاسین وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نادیاربوونی چارەنووسیدا مانی لە خواردن گرت

سامان یاسین، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاران، لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرت. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سامان یاسین لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندانەوە (١٦ی فێبرییە) مانگرتنەکەی لە زینداندا دەست پێ کردووە. ئەم هونەرمەندە کوردە لە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەنداندا (٢٨ی ژانڤییە) بە مەبەستی لێپرسینەوەی دووبارە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە گوازرایەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی...

زیاتر

لە ئیلام ئاریەن کۆخایی بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبرییە) ئاریەن کۆخایی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر پشتگوێخستنی دۆسیەکەی و نادیاربوونی چارەنووسیدا، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت. لقی سێهەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئیلام تۆمەتی «پێکهێنانی گرووپی تاوانکاری»، «تێکدان و خۆنواندن بە چەکی گەرمەوە» و «تێکدانی ئارامیی گشتی»ی داوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و بەپێی...

زیاتر
شوبات 8, 2023

ڕاپۆرتێک لەسەر بەردەوامبوونی مانگرتن و ئەشکەنجەدانی چوار بەندکراو لە زیندانی ورمێ

میلاد کەریمی و موحسین بەشیری، ئەو دوو زیندانییە کە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەنداندا (٣١ی ژانڤییە) دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون، تا ئێستایش بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان. هەروەها ئێوارەی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان (٦ی فێبرییە) دوو بەندکراوی تر بە ناوەکانی حەمید ڕووزئەفزا و سالار محەممەدی بە قورسی کەوتوونەتە بەر لێدانی هێزەکانی پاسەوانی و گاردی زیندان و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر...

زیاتر
كانونی دووه‌م 19, 2023

هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست هەڕەشەکانی سەعیدزادە، بەرپرسی بەندی ٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، مانی لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییە پاش ڕادەستکردنی نامەی مانگرتنەکەی بە نووسینگەی پاسەوانیی ناوخۆی زیندان، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە. دەوترێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەعیدزادە، بەرپرسی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 19, 2022

مانگرتن لە خواردنی سۆران ڕەشیدی و سامان غەزاڵی لە زیندانی چووبیندەری قەزوین و دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ

سۆران (پوویا) ڕەشیدی، سپیچ تراپیست و سامان غەزاڵی، چالاکی مەدەنی، کە لە چەند حەفتەی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە قەزوین و مەهاباد دەستبەسەر کراون، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست دەستبەسەرکردنی نایاسایی خۆیاندا مانیان لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سۆران ڕەشیدی، سپیچ تراپیستی خەڵکی مەریوان و دانیشتووی قەزوین، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان لە شەوی ١ی ڕەزبەردا (٢٣ی...

زیاتر
ئه‌یلول 3, 2022

له‌ ورمێ زیندانییه‌ك به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست ده‌ركردنی حوكمی نوێدا مانی له‌ خواردن گرت

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەندکراوێک بە ناوی میلاد کەریمی کە حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی هەبووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم حوکمەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ تەواو کردبوو، ڕۆژی چوارشەممە٩ی خەرمانان (٣١ی ئاگۆست) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست دۆسیەسازی و دەرکردنی حوکمی نوێدا مانی لە خواردن گرت. ڕۆژی پێنجشەممە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە بەندی ٢ لەگەڵ ئەم بەندکراوە...

زیاتر