مەهسا ئەمینی ئارشیڤ - Page 10 of 11 - KHRN

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی چوار مامۆستا لە شاری کامێران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٤ مامۆستا و چالاکی پیشەیی بە ناوەکانی حیسام مێهدیزادە، ئیدریس مێهدیزادە، فەرزین موەفەقی و خەبات موزەفەری دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای کامێران دەستبەسەر کراون. حیسام مێهدیزادە و ئیدریس مێهدیزادە، دوو برای دەستبەسەرکراو، دوای دوو ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراون بەڵام فەرزین موەفەقی و خەبات موزەفەری تا...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی سەدان خۆپیشاندەری دەستبەسەرکراو

لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی، تا ئێستا بە سەدان چالاکوان و هاووڵاتیی ناڕازی لە شارەکانی سنە، شنۆ، تیکاب، پیرانشار، سەردەشت، بۆکان، ورمێ، مەهاباد، دیواندەرە، قوروە، سەقز، بیجاڕ، مەریوان، بانە، دێولان، کامێران، پاوە، کرماشان، شاباد، ئیلام، ئاودانان، تاران و نەوشەهر لە لایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بە هۆی پچڕان یان خاوبوونەوەی بەرچاوی هێڵەکانی ئینتەرنێت و سەپاندنی کەشێکی...

زیاتر

دوایین بارودۆخی دەستبەسەرکراوانی پاوە: ئەشکەنجە و گوشار بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ

لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە شاری پاوەدا، تا ئێستا لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون. لە کۆی ئەم کەسانە لانیکەم ١٢ کەسیان بە ناوەکانی ، جەواد مەولوودی، کامران کەریمی، لوقمان کیانی، ئاکار سەلیمی، وەحید ئەنساری، پێشەوا ڕەهبەری، شایان فەتحی، محەممەد فەتحی ، ماهان فەتحی، ڕامین ئەحمەدی، پارسا حسەینی و ئاکار...

زیاتر

کوژرانی ژنێک لە خۆپیشاندانەکانی کرماشاندا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری کرماشان، ژنێکی ٥٥ ساڵان بە ناوی مینوو مەجیدی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی نەوبەهاری ئەم شارەدا کوژراوە. تەرمی ئەم ژنە ڕەوانەی پزیشکیی داد کراوە بەڵام هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. داواکاری گشتیی کرماشان لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکاندا کوژرانی ٢ کەس و برینداربوونی ٢٥ کەسی تری لە خۆپیشاندانەکانی ئەم...

زیاتر
ئه‌یلول 20, 2022

پێنج ژنە چالاکوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژ لەمەوپێشەوە تا ئێستا پێنج ژنە چالاکوانی کورد بە ناوەکانی فەرانەک ڕەفیعی، باران ساعیدی، ماهڕوو هیدایەتی، ئازادە جەماعەتی و بەهار زەنگیبەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و گوازرانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەمڕۆ ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبر) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکی مەدەنی باران ساعیدی و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان...

زیاتر
ئه‌یلول 20, 2022

سێهەم ڕۆژی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بۆ کوشتنی ژینا ئەمینی؛ مانگرتنی بەربڵاوی کاسبکاران و دووکانداران لە شارە جیاوازەکانی کوردستان / کوژرانی لانیکەم سێ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٨٥ کەس بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبر) دوابەدوای بانگەوازی حیزبە سیاسییەکان و کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان، خەڵکی شارەکانی سەقز، سنە، بانە، بۆکان، پیرانشار، شنۆ، مەهاباد، دێولان، دیواندەرە، ڕوانسەر و مەریوان شوێنی کار و پیشەکانی خۆیان داخست و دەستیان دایە مانگرتنێکی بەربڵاو. هاوکات لە نیوەڕۆی هەمان ڕۆژەوە لە شارەکانی کرماشان، سەقز، بۆکان، مەهاباد، دیواندەرە، کامێران، مەریوان، سنە، دێولان، قوروە، تیکاب، بیجاڕ و پاوە هاووڵاتییانی ناڕازی ڕژانە سەر شەقامە...

زیاتر
ئه‌یلول 18, 2022

نادیاربوونی چارەنووسی زانیار محەممەدنژاد لە دەستبەسەرکراوانی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی بەردەم نەخۆشخانەی کەسرای تاران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، زانیار محەممەدنژاد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبر) دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لە گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی بەردەم نەخۆشخانەی کەسرای تاراندا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. زانیار محەممەدنژاد دوای دەستبەسەرکران لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئاسایشەوە دەستبەسەر کراوە و بە...

زیاتر
ئه‌یلول 18, 2022

ژمارەیەک لە پارێزەرانی یاسایی بۆکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی «مەرگی گوماناوی»ی ژینا ئەمینی ڕاگەیاند

ژمارەیەک لە پارێزەرانی یاسایی بۆکان لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی ژینا (مەهسا) ئەمینی، ئامادەیی خۆیان بۆ قبووڵکردنی ئەم دۆسیەیە تا دەستەبەرکردنی ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاند. کۆی بەیاننامەکە بەم شێوەیە: لە دۆخی قورس و دژواری ئابووری و داڕووخانی بەها کۆمەڵایەتییەکاندا، مەرگی گوماناوی و دڵتەزێنی خاتوو مەهسا ئەمینی (ژینا) نەتەنها هەست و سۆزی هەموو خەڵکی بریندار کردووە، بەڵکوو هاوکات بۆتە هۆی کەوتنەوەی شەپۆلێکی گەورەی نیگەرانیش...

زیاتر