مەهسا ئەمینی ئارشیڤ - Page 7 of 11 - KHRN

تشرینی دووه‌م 7, 2022

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: لانیکەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای تێپەڕینی نزیکەی ٥٠ ڕۆژ لە سەرهەڵدانە سەرانسەرییەکانی خەڵکی ئێران لەدوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی، تا ئێستا لانیکەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، قەزوێن، ئەلبورز و تاران بە دەستی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. حەوت لەم کوژراوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵ بوون. ئەم ئامارە تا ڕێکەوتی ١٥ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (٦ی نۆڤامبری ٢٠٢٢)...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 7, 2022

نادیاربوونی چارەنووسی دوو پارکۆرکار و گرافیستی کورد لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی گەڵاڕێزان (٣ی نۆڤامبر) سەهەند ئاقاجانی، پارکۆرکار و کەیهان (ئاریا) کەبوودوەند، دەرهێنەر و گرافیست، لە مەیدانی ئازادی (ئێقباڵ)ی سنە لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنیی شەهرامفەڕ. ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستە مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ نەدراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 5, 2022

ڕاپۆرتێک لەسەر خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ٢٠ی ڕەزبەر(١٢ی ئۆکتۆبر) لە گەڕەکی «دەرەدرێژ»ی کرماشان و کوژرانی ٢ هاووڵاتی

هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی سەرهەڵدانی خەڵکی ئێران و لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەردا (١٢ی ئۆکتۆبر) خەڵکی کرماشان وەک وەڵامدانەوەیک بە چەند بانگەوازێک، لە شوێنە جیاوازەکانی ئەم شارەدا خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. یەک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ئەم خۆپیشاندانانە هەردوو ناوچەی بێبەشکراو و پەراوێزخراوی «دەرەدرێژ» و «دەوڵەتئاوا» لە ڕۆژهەڵاتی ئەم شارەدا بوو کە زۆربەی دانیشتووانی یارسان و سوننەن. بە وتەی شایەتحاڵە مەیدانییەکان، خۆپیشاندانی جەماوەریی گەڕەکی «دەرەدرێژ» لە کاتژمێر چوارونیوی دوانیوەڕۆوە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 31, 2022

دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٥٧ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا

لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا و دوابەدوای بەردەوامبوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا، بە دەیان هاووڵاتی و چالاکی کورد لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لەسەر چارەنووسی زۆربەی ئەم کەسانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان توانیویەتی دەستبەسەرکردنی ٥٧ کەس لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە شارەکانی ڕوانسەر، قەسری شیرین، کرماشان، سنە، مەهاباد، بۆکان، بانە،...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 28, 2022

کوژرانی سێ کەس بە دەسڕێژ و لێدانی هێزە سەربازی- ئەمنییەکان لە سنە و مەهاباد

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باس لە کوژرانی لانیکەم سێ هاووڵاتیی کورد، لەوانە منداڵێک، بە ناوەکانی محەممەد لوتفوڵڵاهی، سارینا ساعێدی و فریشتە ئەحمەدی لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنە و مەهاباددا دەکەن. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی چوارشەممە ٤ی گەڵاڕێزان (٢٦ی ئۆکتۆبر) لە گەڕەکی نایسەری سنە کوڕێکی لاو بە ناوی محەممەد لوتفوڵڵاهی دوای برینداربوون بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر کراوە. ناوبراو لە حاڵێکدا کە بەقورسی بریندار...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 28, 2022

کوژرانی لانیکەم دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانەوە لە بانە

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی گەڵاڕێزان (٢٧ی ئۆکتۆبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری بانەدا لانیکەم دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی موتەلیب سەعید پیرۆ و فەرەیدوون فەرەجی بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان کوژراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «هێزەکانی سپای پاسداران لە شەقامەکانی ئەم شارەدا خۆپیشاندەرانیان دایە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا موتەلیب سەعید پیرۆ و فەرەیدوون فەرەجی، ٢٨ ساڵان و خەڵکی سەقز، کوژران». بە وتەی...

زیاتر