ژمارەیەک لە پارێزەرانی یاسایی بۆکان لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی ژینا (مەهسا) ئەمینی، ئامادەیی خۆیان بۆ قبووڵکردنی ئەم دۆسیەیە تا دەستەبەرکردنی ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاند.

کۆی بەیاننامەکە بەم شێوەیە:

لە دۆخی قورس و دژواری ئابووری و داڕووخانی بەها کۆمەڵایەتییەکاندا، مەرگی گوماناوی و دڵتەزێنی خاتوو مەهسا ئەمینی (ژینا) نەتەنها هەست و سۆزی هەموو خەڵکی بریندار کردووە، بەڵکوو هاوکات بۆتە هۆی کەوتنەوەی شەپۆلێکی گەورەی نیگەرانیش لە ئاست هەڵسوکەوتی سەروویاسایی دامودەزگا پێوەندیدارەکان و بەم پێیەیش نەمانی هەستی ئاسایش بۆ کۆی کۆمەڵگا و بەتایبەت ژنان.

«ئاسایش» وەکوو ماکی سەرەکیی ژیانی ئارامی گشتی بەردەوام لە یاسا جیاوازە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکاندا جەختی لەسەر کراوەتەوە کە خودی ئەمە نیشاندەری ئاستی گرنگایەتیی ئەم توخمەیە وەک یەکێک لە بنەماییترین پێداویستییەکانی ژیانی مرۆڤ. بەڵام توندوتیژیی کوێر لەژێر ناونیشانگەلی سەروویاسایی و لە ئاست و شوێنە جیاجیاکاندا و لە حاڵێکدا کە بکەران و هۆکارانی ئەم توندوتیژییانە قەت دادگایی ناکرێن، خۆی لە خۆیدا بۆتە هۆی دروستبوونی ترس و تۆقان لای ژنان و هەروەها سەرتابەری کۆمەڵگا.

هەر بۆیە ئێمە وەکوو ژمارەیەک لە پارێزەرانی یاسایی شاری بۆکان وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆمان و سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی ئەو ڕەوانشادە، ئەنجامدانی هەرچەشنە هەڵسوکەوتێکی نایاسایی لە لایەن هەر دامودەزگا و ئۆرگانێکەوە و لەژێر هەر ناونیشانێکدا شەرمەزار دەکەین و وێڕای جەختکردن و داواکردن لە سەرجەم دامەزراوە حکوومییەکان بۆ ڕەچاوکردنی ڕێسا و ڕێکارە یاساییەکان و لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەیی خۆمان بۆ قبووڵکردنی ئەرکی پارێزەری و هەرچەشنە پشتگیرییەکی یاسایی دیکە لە بنەماڵەی ئەو ڕەوانشادە تا دەستەبەرکردنی دوائەنجام ڕادەگەیەنین.

١. ئیبراهیم عەزیزی
٢. جەمال ئەحمەدنژاد
٣. ئارش فاتیحی
٤. سامان کازمی
٥. ئیبراهیم ئەحمەدیان
٦. ئەنوەر فەردپیاده
٧. فەردین بەهرامی
٨. سیما قادری
٩. پرشنگ ساڵحیڕاد
١٠. ئەسرین خالیدی
١١. شیرین شەرەفی
١٢. لەیلا خەسرەوی
١٣. حسەین سوعادی موقەدەم
١٤. شلێر فتووحی سەرا
١٥. مەنسوور ساڵحی
١٦. مەسعوود کیانی
١٧. بێهرووز کیا
١٨. کەیوان مامەپوور
١٩. حامید قادرپوور
٢٠. یەعقووب محەممەدپوور
٢١. موتەلیب عەلەویان
٢٢. پەیام قوڕەیشی
٢٣. فەرزین کۆچەریی بۆکانی
٢٤. شەونم خزری
٢٥. حەسەن دیمه
٢٦. منیره خزری
٢٧. سالم وەلیپوور
٢٨. بێهزاد مەعرووفی
٢٩. شەماڵ ماسکانی
٣٠. هێمن بەهرامی
٣١. ئیبراهیم سەلامەتی نیا
٣٢. مەتین ڕەحماننژاد
٣٣. نەرمین حسەینی خاه
٣٤. ڕابیعه زەبیحی
٣٥. شەهلا حەسەنزاده
٣٦. مەنسوور قانیع
‌٣٧. ئومید ڕەسوولزاده
٣٨. یووسف فەرامەرزی
٣٩. نەجمەدین تەوحیدی
٤٠. ناسر ئێرانی
٤١. نیشتمان فەتحوڵڵاهی
٤٢. حەیات کەتانی
٤٣. محەمممەد ڕەنجبەری
٤٤. سیڕاجەدین تاهیری
٤٥. لەیلا ئەحمەدی
٤٦. ناهید پاشایی
٤٧. سروه خزرپوور
٤٨. دڵنیا محەممەدشەریفی
٤٩. جەمشید ئیبراهیمی
٥٠. ڕەحیم سەناعەتی
٥١. فەریبا حسەینی
٥٢. ناسر ئیبراهیمی
٥٣. یەحیا مەولوودی
٥٤. چیمەن زەریفی
‌۵۵. ئەوین گوودەرزی

٥٦. محەممەد تەوحیدی