مەهسا ئەمینی ئارشیڤ - Page 8 of 11 - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 28, 2022

کوژرانی لانیکەم سێ کەس لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی گەڵاڕێزان (٢٧ی ئۆکتۆبر) دوابەدوای بەشداریکردنی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل مەولوودی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی مەهاباد کە شەوی پێشووتری بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی چلەی ژینا ئەمینی لەم شارەدا کوژرابوو، شاری مەهاباد بووە مەیدانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری. لەم خۆپیشاندانانەدا کە بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوە چوو و زۆربەی شوێنەکانی ئەم شارە، بەتایبەت بەردەم ناوەند و بینا حکوومییەکانی گرتبۆوە، هێزەکانی پۆلیس...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 28, 2022

چلەمین ڕۆژی کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی؛ کوژرانی لانیکەم ٣ خۆپیشاندەر و برینداربوونی دەیان کەس

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەڵاڕێزان (٢٦ی ئۆکتۆبر) هاوکات لەگەڵ چلەمین ڕۆژی کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی، دانیشتووانی زۆربەی شارەکانی کوردستان، لەوانە مەهاباد، سەردەشت، پیرانشار، بۆکان، دیواندەرە، سەقز، مەریوان، دێولان، کامێران و جوانڕۆ مانگرتنێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد و دووکان و بازاڕەکانیان داخست. هەروەها سەرەڕای سەپاندنی کەشی زۆر قورسی ئەمنی و هەوڵەکانی حکوومەت بۆ ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ژینا (مەهسا) ئەمینی، لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەڵاڕێزان...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی مەریوانی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا مانیان لە خواردن گرتووە

جەلیل ئەحمەدی و وریا دڵئەنگیز، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی نایاسایی خۆیاندا، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەدا مانیان لە خواردن گرتووە. هێزە ئەمنییەکان لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەردا (٢ی ئۆکتۆبر) جەلیل ئەحمەدییان بەبێ نیشاندانی دەستووری یاسایی و بە لێدان دەستبەسەر کرد. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریواندایە و...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2022

دەستبەسەرکردنی هەشت هاووڵاتی لە دەڕەشار و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نادیار

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایی لە دەڕەشاری پارێزگای ئیلام، لانیکەم ٨ هاووڵاتی بە ناوەکانی حسەین ئەدیب، ڕەزا نەزەرپوور، پەیام ڕەزایی، پەیمان ڕەزایی، زەبیع قولی‌زاده، ڕەزا قاسمی، فەرزاد ئەسەدی و ڕەسوول کیانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراون. لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە تا ئێستە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. شەوی چوارشەممە ٢٧ی ڕەزبەر (١٩ی ئۆکتۆبر)...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2022

گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی بە دەسڕێژ و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان و سنە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ڕامین کەرەمی و ڕامین فاتیحی بە دەسڕێژ و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانەوە لە کرماشان و سنە گیانیان لەدەست داوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٩ی ڕەزبەر (٢١ی ئۆکتۆبر) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سنە بنەماڵەی ڕامین فاتحی، لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییانەیان بانگهێشت کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ناوبراو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا هەوڵی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 21, 2022

نیگەرانی لە ئاست دۆخی تەندروستیی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراودا دوای ئەشکەنجەدرانی قورس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ

شۆڕش ئیسلام سەکانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «بالۆ»ی ورمێ کە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەردا (٢٦ی سێپتامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بە هۆی ئەشکەنجەدانی قورسەوە لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیر و سەخت لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەند کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە گوندی بالۆی ورمێ کە کوژرانی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی دانش ڕەهنما و عەبدوڵڵا محەممەدپوور...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 20, 2022

دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٢٣ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبر) خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلامدا کەوتە بەر هێرشی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژی ئەم هێزانەدا لانیکەم ٢٠ هاووڵاتی بە چەکی ساچمەزەن بریندار بوون. هەروەها دامودەزگا ئەمنییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان داوەتە دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی ئەم...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 19, 2022

ڕاپۆرتێک لەسەر برینداربوون و ئەشکەنجەدانی قورسی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

پەیمان گوڵابی، پزیشکی ئاژەڵ (ڤێتێرنەر)ی خەڵکی مەهاباد کە شەوی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبر) بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بووە و پاشان دەستبەسەر کراوە، لە دۆخێکی ناجێگیر و سەختدا لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای مەهاباد ڕاگیراوە و مافی خزمەتگوزاری پێویستی پزیشکیی لێ زەوت کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبر) هێزە ئەمنییەکان لە شەقامێکی شاری مەهاباد...

زیاتر