مەهسا ئەمینی ئارشیڤ - Page 9 of 11 - KHRN
بەڕێوەچوونی چوارەم مانگرتنی بەربڵاو لە کوردستاندا؛ کوژرانی چوار خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان
ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبر) دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازی مانگرتن و خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەکاندا، کاسبکاران و بازاڕیان لە شارەکانی سنە، مەریوان، بانە، بۆکان، کامێران، دێولان، سەقز، دیواندەرە، بۆکان، مەهاباد و هەندێ ناوچەی کرماشان دەستیان دایە مانگرتنی بەربڵاو. هاوکات لەگەڵ مانگرتنی بەربڵاوی ئەم شارانەدا، هێزەکانی پۆلیس، بەسیجی سپای پاسداران و جلوبەرگ مەدەنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات لە مەیدانە سەرەکییەکان، شەقامەکان و تەنانەت گەڕەکی شارەکاندا جێگیر...
زیاترچوارەم حەفتەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ کوژرانی لانیکەم ٣٠ خۆپیشاندەر و برینداربوونی ٨٢٥ کەس
خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی پێی نایە نێو چوارەم حەفتەوە؛ سەرەڕای بارودۆخی قورسی ئەمنی و سەربازی، تا ئێستایش ئەم ناڕەزایەتییانە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە هەندێ شاری وەک سنە، سەقز، دێولان، دیواندەرە، کرماشان، مەریوان، مەهاباد، بۆکان، کامێران، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و قوروەدا درێژەی هەیە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا لانیکەم ٣٠ کەس کە ٥ منداڵیشیان...
زیاتربەردەوامبوونی دۆخی قەیراناویی زیندانی ناوەندیی سنە؛ لێدان و ئەشکەنجەی ڕۆژانەی زیندانییان و دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای سەرکوتکردنی قورسی بەندکراوانی ناڕازیی زیندانی ناوەندیی سنە لە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەردا (١ی ئۆکتۆبر) بارودۆخی ئەم زیندانە تا ئێستایش هەر لە قەیراندایە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند: «ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر (١ی ئۆکتۆبر) دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتیی زیندانییان دەرگای هەندێ لە بەندەکان کرایەوە و زیندانییەکان هەوڵی هەڵاتن لە زیندانیان دا کە...
زیاترچارەنووسی نادیاری سێ هونەرمەندی دەستبەسەرکراوی کورد لە تاران
لەسەر چارەنوسی سێ هونەرمەند بە ناوەکانی حسەین سەفامەنش، خەبات فەدایی و سامان یاسین کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی پشتیوانیکردنەوە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دواییانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەزبەر (٦ی ئۆکتۆبر) حسەین سەفامەنش، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر...
زیاترچالاکی مەدەنی هیوا مەسعوودی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هیوا مەسعوودی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، ڕۆژی ٤ی ڕەزبەر (٢٦ی سێپتامبر) هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینیدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە لە دەستبەسەرگەی ئەم ئیدارەیەدا ڕاگیراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها یەک جار بە تەلەفۆن پێوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە...
زیاترکوژرانی منداڵێکی ١٦ ساڵان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە شاری کرماشاندا، منداڵێکی ١٦ ساڵان بە ناوی ئەمیرحسەین بەساتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. یەک لە نزیکانی ئەم منداڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) ئەمیرحسەین بە مەبەستی کڕینی کەلوپەلی نووسین چوو بۆ بازاڕ، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکاندا لە نزیک شەقامی مودەڕیس، لە...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی زیندانی ناوەندیی سنە لەدوای دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەوە
دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی، بە سەدان هاووڵاتی لە شارەکانی پارێزگای کوردستاندا دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکان و زیندانی ناوەندیی سنە. گواستنەوەی ئەم ڕێژە بەربڵاوەی دەستبەسەرکراوان بۆ زیندانی ناوەندیی سنە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ئێجگار زۆری ژمارەی بەندکراوان و هەر ئەمەیش کێشە و گرفتی فراوانی بۆ بەندکراوان و دەستبەسەرکراوان دروست کردووە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئیدارەی...
زیاترخۆپیشاندانە سەرانسەرییەکان پێی نایە نێو سێیەم حەفتەوە؛ کوژرانی لانیکەم ٢٠ خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکان و برینداربوونی زیاتر لە ٤٩٠ کەس
ڕۆژی ڕابردوو، شەممە ٩ی ڕەزبەر (١ی ئۆکتۆبر) بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی مووشەک و درۆنەکانی سپای پاسداران بۆ سەر مقەڕەکانی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان و کامپی پەنابەرە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لە درێژەی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکاندا، مانگرتنی بەربڵاوی کاسبکاران و بازاڕییان لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد، ڕەبەت، بۆکان، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان، بانە، دێولان، کامێران، کرماشان و ئیلام بەڕێوە چوو. لە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەردا (٢٨ی سێپتامبر)...
زیاترگیانلەدەستدانی سەمەد بەرگینیا لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی پیرانشار
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبر) سەمەد بەرگینیا، لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی پیرانشار، دوای حەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان بەڕێوە چوو. سەمەد بەرگینیا، هاووڵاتیی ٥٥ ساڵان و باوکی دوو منداڵ، شەوی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی...
زیاتر