به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان دوو چالاكی كورد به ناوه‌كانی ئێمان (حه‌سه‌ن)عه‌بدی و ئه‌فشین مام ئه‌حمه‌دی ڕۆژی سێ شه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان(١٦ی فیبرییه)، له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای ورمهوه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كراون.
ئه‌م دوو چالاكه كورده له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبار(٩ی ژانویه). هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كورد له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپا له ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و گواسترانه‌ته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌منییه له پادگای ئه‌لمێهدی ورمێ.
ده‌وترێ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ری كاتی ئه‌م دوو جالاكه كۆرده له لایه‌ن لقی ٦ی بازپرسی دادوه‌ریی گشتی و ئینقلابی ورمێوه ده‌رچووه و لێ پرسەرەوەكه له گه‌ڵ داخوازیی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كه‌سانه بۆ ئازادی ئه‌وان به دانانی بارمته ڕازیی نه‌بووه.
به په‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئێستا ئیمان عه‌بدی، ئه‌فشین مام ئه‌حمه‌دی، سیروان نووری و سۆران حوسێن زاده له به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ورمێ‌دا ڕاگیراون. حوسێن گه‌ردشی و شەپۆلی خزریش ٢٥ی ڕێبه‌ندان(١٣ی فیبریه)، دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی سیاسیی زیندان كراون.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه له حاڵی حازردا ده‌یان هاووڵاتی و چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كورد له دوو ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ٧ی تیر و ٨١ی ڕه‌مه‌زانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران له پادگانی ئه‌لمێهدی ورمێ ڕاگیراون.