تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌٣٠ی ڕێبه‌ندان (١٨ی فێبریه)، هادی ڕۆسته‌می به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاست، له‌به‌ندی ئه‌منی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێوهڕهوانهی شوێنێكی نادیار كراوه.
رۆژی یهكشهممه٢٦ی به‌فرانبار (١٤ی فێبریه)، حوكمی ٦٠ قامچیی ئه‌م زیندانهلهلقی ٨ی ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای گشتی و شۆڕشی ورمێ‌دا جێبه‌جێ كرا، جێبه‌جێكردنی ئه‌م حوكمهنامرۆڤانهیهلهحاڵێكدایهكهناوبراو له‌دوو مانگی ڕابردوودا دوو جار به‌خواردنی شیشهههوڵی خۆكوشتنی داوه و له‌ڕووی جه‌سته‌یی و تهندروستییهوهلهدۆخێكی زۆر خراپدایه.
دوابه‌داوی جێبه‌جێكرانی ئه‌م حوكمهڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك ڕایانگه‌یاندبوو كه‌به‌رپرسانی ئێران به‌لێدانی ٦٠ قامچی لههادی ڕۆسته‌می، لهبهندكراوانی زیندانی ورمێ، بە ناشیرین‌ترین شێوە بێبەزەییبوونی سیستەمە دادوەرییە سەرتاپا پڕکێشەکەی ئێرانی وەبیر جیهان هێنایەوە. ئه‌م ڕێكخراوەیەداوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە دەستبەجێ حوکمی بڕینەوەی ئەندامی لەشی هادی ڕوستەمی هەڵبوەشێننەوە و پێداویستی و خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێویستی بۆ دابین بکەن.
ئه‌م بهندكراوهلە دوو مانگی ڕابردوودا و بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر بە ڕاگرتنی لە بەندی ئەمندا و مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمەکەی، دوو جار لە ڕێی خواردنی شیشەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە. بە درێژایی ئەم ماوەیە و سەرەڕای پێویستیی خێرای هەناردنی ئەم زیندانییە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، بەرپرسی بەشی پشکنین و سەرۆکی زیندان بەریان بەم کارە گرتووە و سەرەڕای دۆخی ناجێگیری تەندروستیی ناوبراو، کەچی هەر لە زینداندا ڕاگیراوە. ئەم زیندانییە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا و لەبەر بوونی وردەشیشە لە ناو کۆئەندامی گەدەیدا، چەندین جار تووشی خوێن لەبەرچوونی ناولەش بووە.
هادی ڕوستەمی لە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە دوور خرایەوە بۆ زیندانی تەورێز، بەڵام بەرپرسانی زیندانی تەورێز ئامادە نەبوون بۆ ماوەیەکی درێژ وەری بگرن و هەر بۆیە دوای ڕۆژێک گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.
هادی ڕوستەمی لە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەز و لە دووتوێی نامەیەکدا بۆ عەلی ئەکبەر گەڕووسی، سەرۆکی دادگوستەریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، وێڕای ئاماژەدان بە ئەشکەنجەدران لە کاتی دەستبەسەربوون لە ئیدارەی ئاگاهیدا و دەرچوونی حوکمی نادادپەروەرانە بۆ خۆی و هاودۆسیەکەی تری لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانەی بە ئەشکەنجە وەرگیراون، داوای لێکۆڵینەوەی دووبارە و هەڵوەشاندنەوەی حوکمی بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی کردبوو.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی پێشتر و لە سەرماوەزی ئەمساڵدا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی شیکارییانەی چڕ‌وپڕ ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسانی ئێران دەبێ یەکسەر بەرنامەی بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی ڕاستی هادی ڕوستەمی و ٥ پیاوی زیندانیی دیکە ڕابگرن، هەروەها وتبووی ئەم حوکمە دوای موحاکەمەیەکی نادادپەروەرانە و بەپێی کۆمەڵە دانپێدانانێک بووە کە لە ژێر ئەشکەنجەدا وەرگیراوە و بەم شێوەیە تۆمەتی دزییان لەسەر سەلماوە.
بە پێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هەنووکە ٦ زیندانی بە ناوەکانی هادی ڕوستەمی ٣٣ ساڵان، مەهدی شەرەفیان ٣٧ ساڵان، مەهدی شاهیوەند ٤٢ ساڵان، شەهاب تەیمووری ٣٥ ساڵان، مێهرداد تەیمووری ٣٩ ساڵان و کەسرا کەرەمی ٤٠ ساڵان، بە تۆمەتی «دزی» مەحکووم کراون بە بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستیان.