ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه (١٢ی ئاوریل)، عومه‌ر فه‌قێپوور به‌ندكراوی سیاسیی كورد دوای زیاتر له بیست ساڵ به‌ندكران له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئازاد كرا.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له بیست ویه‌كه‌مین ساڵی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیدا دوای ڕاگه‌یاندنی لێبوردن و ئازاد كردنی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی سیاسیی كورد له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئازاد كراوه.
ناوبراو له زیندانه‌كانی مه‌هاباد، ڕه‌جایی شار‌و ورمێ ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی تێپه‌ڕ كردووه و له‌م ماوه‌یه‌دا مافی مۆڵه‌تی كاتیی هاتنه‌ده‌ره‌وه و ئازادی مه‌رجداری لێ زه‌وت كرابوو.
عه‌مه‌ر فه‌قێپوور، خه‌ڵكی بۆكانه كه له ڕێكه‌وتی ١٠ی خه‌رمانانی ١٣٧٩ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٠٠)، له گه‌ڵ خالید فه‌ره‌یدوونی هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له یه‌كێك له گونده‌كانی پیرانشار له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له دادگای شۆڕشی مه‌هاباددا به تۆمه‌تی موحاربه له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا سزای سێداره‌یان بۆ بڕابوویه‌وه، ئه‌م حوكمه له ساڵی ١٣٨٤(٢٠٠٥)، له دادگای پێداچوونه‌وی ورمێ‌دا پله‌یه‌ك كه‌م كرایه‌وه بوو به زیندانی هه‌تاهه‌تایی. ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسییه له ساڵی ١٣٨٣ (٢٠٠٤)، دوور خرانه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ و له ساڵی ١٣٨٦ه‌وه (٢٠٠٦)، نزیكه‌ی ده ساڵ له زیندانی ڕه‌جایی شاردا بوون،
هه‌روه‌ها له ساڵی ١٣٩٤‌دا (٢٠١٥)، ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسییه جارێكی دیكه گواسترانه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ.
خالید فه‌ره‌یدوونی هاودۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه هێشتا به بێ مافی مۆڵه‌تی كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه و ئازادی مه‌رجدا له زینداندا ڕاگیراوه.