لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا و دوابەدوای بەردەوامبوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا، بە دەیان هاووڵاتی و چالاکی کورد لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لەسەر چارەنووسی زۆربەی ئەم کەسانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان توانیویەتی دەستبەسەرکردنی ٥٧ کەس لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە شارەکانی ڕوانسەر، قەسری شیرین، کرماشان، سنە، مەهاباد، بۆکان، بانە، سەقز، ئاودانان، شنۆ، ورمێ و دێولان پشتڕاست و تۆمار بکات.

ڕوانسەر؛ ئارێز خوڕەمی، پێدرام سەرئەفرازی، ماریا موزەفەری، سرووش ئەحمەدی، زانا محەممەدی، نەرگس محەممەدی و ئارش ئێقباڵ‌پوور.

قەسری شیرین؛ سینا باڵ‌ئەفکەن لە ڕێکەوتی ٤ی گەڵارێزاندا (٢٦ی ئۆکتۆبر)، مێهرداد کەرەمی لە ڕێکەوتی ٦ی گەڵارێزاندا (٢٨ی ئۆکتۆبر)، ئەردەڵان نەجەفی (هونەرمەند)، کامران باڵکانه (وەرزشکار)، ئەشکان مورادی، مەسعوود مورادی, ڕەزا ئەمیری، مێهدی فەقیری.

کرماشان؛ لە ڕێکەوتی ٧ی گەڵارێزاندا (٢٩ی ئۆکتۆبر) مەهشید موشەعشەعی، ئایدا مورادبەیگی و کیمیا جەمشیدی‌ لە خۆپیشاندانە خوێندکارییەکانی کۆلیژی تەکنیکدا،

ئەندێشە جەلالی، خوێندکاری زانکۆی ڕازی لە ماڵەکەی خۆیان و سەعید ئێراننژاد خوێندکاری زانکۆی ڕازی لە بەشی ناوخۆیی زانکۆدا دەستبەسەر کراون،

سەید عیرفان حسەینی لە ڕێکەوتی ٧ی گەڵارێزان (٢٩ی ئۆکتۆبر)  و لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی چلەی مینوو مەجیدی لە گۆڕستانی میناباد دەستبەسەر کراوە،

قەهرەمان کەریمی، پارێزەری یاسایی خەڵکی پاوە، لە ڕێکەوتی ٧ی گەڵارێزاندا (٢٩ی ئۆکتۆبر)  لە کاتی گەڕانەوە لە تارانەوە لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە.

ڕەزا ئولفەتی، وەرزشکاری خەڵکی گێلانی ڕۆژئاوا، لە ڕێکەوتی ٨ی گەڵارێزاندا ‌(٣٠ی ئۆکتۆبر) لە شەقامی نەوبەهاری کرماشان دەستبەسەر کراوە.

مەهاباد؛ ئیبراهیم پاریاد لە ڕێکەوتی ٤ی گەڵارێزاندا (٢٦ی ئۆکتۆبر)، زانیار نەبەردی، سۆران ئارمەند، ئیسماعیل ئیبراهیمی لە ڕێکەوتی ٧ی گەڵارێزاندا (٢٩ی ئۆکتۆبر)، ناسر فەقێ عیسا لە ڕێکەوتی ٨ی گەڵارێزاندا (٣٠ی ئۆکتۆبر)، مەسعوود خادم‌پیر و مەنسوور خادم‌پیر.

سنە؛ سروور مەلایی لە ڕێکەوتی ٤ی گەڵارێزاندا (٢٦ی ئۆکتۆبر)، سووسەن ڕازانی، چالاکی کرێکاران و ژنان لە ڕێکەوتی ٧ی گەڵارێزاندا (٢٩ی ئۆکتۆبر).

بۆکان؛ سەیوان سەڕاج، ئەرسەلان عەزیزی، زانیار عەلیزاده، شاهین سلێمانی، سەیوان ڕەحیم‌زاده، فەرهاد ئابدار، هیوا لوتفوڵڵاهی، هێمن لوتفوڵڵاهی و یادگار عەلیزاده لە ڕێکەوتی ٧ی گەڵارێزاندا (٢٩ی ئۆکتۆبر)، مەتین دانش و موبین دانش.

سەقز؛ کووروش کەریمیان لە ڕێکەوتی ٤ی گەڵارێزان (٢٦ی ئۆکتۆبر)  و لە ڕێوڕەسمی چلەی ژینا ئەمینیدا، بێهزاد محەممەدنژاد و میلاد مولازم لە ڕێکەوتی ٧ی گەڵارێزاندا (٢٩ی ئۆکتۆبر).

ئاودانان؛ حەمیدڕەزا بوالات، هونەرمەند، لە ڕێکەوتی ٧ی گەڵارێزاندا (٢٩ی ئۆکتۆبر).

شنۆ؛ عەبدوڕەحمان مەحموودی لە ڕێکەوتی ٦ی گەڵارێزاندا (٢٨ی ئۆکتۆبر).

بانه؛ موعین ئەحمەدی، شەرمین عەبدوڵڵا‌پەنا و ستاره عەزیزی لە ڕێکەوتی ٥ی گەڵارێزاندا (٢٧ی ئۆکتۆبر).

ورمێ؛ وەحید ڕەحیمی لە ڕێکەوتی ٥ی گەڵارێزاندا (٢٧ی ئۆکتۆبر).

دێولان؛ شەراره وەیسی لە ڕێکەوتی ٥ی گەڵارێزاندا (٢٧ی ئۆکتۆبر).

کامێران؛ موحسن مارابی

پاوه؛ بابەک قاسمی