به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سزای بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستی سێ به‌ندكراوی تۆمه‌تبار به دزیكردن به ناوه‌كانی مێهدی شاهیوه‌ند، هادی ڕۆسته‌می و مێهدی شه‌ره‌فیان له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانەوە په‌سه‌ند كرا و بۆ جێبەجێکردن نێردرایه بەردەم بەشی جێبەجێکردنی سزاکان دادگا.
دادنامهكەی دیوانی باڵا کە له ڕێكه‌وتی ٢١ی گوڵانی ١٣٩٩دا له لایه‌ن لقی ١٣ی ئەو دیوانەوە به سه‌رۆكایه‌تیی “عه‌لی شووشته‌ری” دەرچووە و حه‌فته‌ی ڕابردوو له زیندان بە تۆمه‌تبارەکان ڕاگه‌یەنراوه، ئه‌و سزایەی لە لایەن لقی یەکەمی “دادگای تاوانی یەک” (تایبەت بە مندالان و مێرمنداڵان)ی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە ده‌رچووه، بە هەڵگری هەموو مەرجە یاساییەکانی سزای “حەد” دەزانێت کە لە مادەی ٢٦٨ی یاسای سزادانی ئیسلامی‌دا ئاماژەیان پێ کراوە.
به‌پێی ئه‌م دادنامەیە كه نوسخه‌یه‌كی به‌رده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان كه‌وتووه، داوای پیاچوونەوەی تۆمه‌تباران ڕەت کراوەتەوە و حوکمی دەرچوو وەک خۆی پەسەند کراوە و دەبێ جێبەجێ بکرێت.
ئه‌م سێ كه‌سه له دۆسییهیەكی هاوبه‌شدا له ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨، بە پێی مادەی ٢٦٨ی یاسای سزادانی ئیسلامی «بە هۆی چوار جار دزیکردنەوە مەحکووم کراون بە بڕینی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان لە بنی پەنجەیانەوە و بە شێوەیەک کە تەنیا پەنجە گەورەکەیان و بنی دەستیان بمێنێتەوە. بە پێی مادەی ٦٦٧ی هەمان یاسایش مەحکووم کراون بە گەڕاندنەوەی شتومەکە دزراوەکان».
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی سزای هادی ڕۆسته‌می، مێهدی شه‌ره‌فیان و مێهدی شاهیوه‌ند، تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی مرۆڤی كوردستان زانیویه‌تی کە حوکمێكی هاوشێوەی دیکەیش کە پێشتر بۆ هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرماشان له به‌ندیخانه‌ی ورمێ ده‌رچووبوو، له‌م حه‌فتانه‌ی دواییدا لە دیوانی باڵای ئێران په‌سه‌ندی كراوە. ئه‌م حوکمه دوای ئەوەی بە تۆمەتبارەکە ڕاگه‌یەنرا، بۆ جێبەجێکردن نێردراوه‌ته بەشی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ورمێ. نوسخەیەک لە دادنامەی ئەم هاووڵاتییە کوردەیش کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان؛ بە پێی ئەم بەڵگەنامەیە کە لە ڕێکەوتی ١/٧/١٣٩٦ (٢٣/٩/٢٠١٧) دەرچووە، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی “دزی” بە بڕینی چوار پەنجەی دەستی ڕاست و گەڕاندنەوەی شتومەکە دزراوەکان بۆ خاوەن سکاڵاکان مەحکووم کراوە.
هادی ڕۆسته‌می، مێهدی شه‌ره‌فیان، مێهدی شاهیوه‌ند و كه‌سرا كه‌ره‌می ڕایانگه‌یاندووه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیاندا بۆ داننان به‌و تۆمه‌تانه‌دا ئه‌شكه‌نجه كراون. ڕۆژی ڕابردوو هادی ڕۆسته‌می به مەبەستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بەرانبەر په‌سه‌ندكرانی سزاکە، بە بڕینی دەماری ده‌ست هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌دا ڕاگیراوه و بارودۆخی ناجێگیره.
بە پێی هەردوو “جاڕنامەی جیهانیی بەرگرتن بە ئەشکەنجە” و “جاڕنامەی جیهانیی مافی مەدەنی و سیاسی” کە لە سەر بنەمای “جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ” نووسراون و پەسەند کراون، بەکارهێنانی سزا نامرۆییەکان، وەکوو بڕینی ئەندامی لەش، قەدەغە کراوە.
ئێران سەرەڕای ئەوەی زۆربەی ئەم جاڕنامانەی واژۆ کردووە، بەڵام لە ڕیزی ئەو وڵاتە کەمهەژمارانەدایە کە هێشتا نەبوونەتە ئەندامی “کۆنڤانسیۆنی جیهانیی قەدەغەکردنی ئەشکەنجە” و بۆ بەشێکی زۆر لە سزاکان هێشتا هەر ئەشکەنجە بە کار دەبات.
دیوانی باڵای ئێران سزای برینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی چوار به‌ندكراوی له ورمێ په‌سه‌ند كرد
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە