به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوو سێ چالاكی كورد به ناوه‌كانی ئیمان عه‌بدی، جه‌بار په‌رویزی و فه‌رامه‌رز محه‌ممه‌دی به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ و ٣٠٠ میلیۆن تمه‌نی له زیندانه‌كانی ورمێ و سنه ئازاد كراون.
ئه‌م سێ چالاكه كورده هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی چالاكانی كورددا له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباردا (٩ی ژانویه)، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
ئیمان عه‌بدی له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباردا (٩ی ژانویه)، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوه له شاری مه‌هه‌باد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له‌ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕێبه‌نداندا ( ١٦ی فێبریه)، دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای ورمێوه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرا. ناوبراو نیوه‌ڕۆی ١٦ی ڕه‌شه‌مه (٦ی مارس)، به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆنی به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
هه‌روه‌ها تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە له ڕۆژانی ڕابردوودا فه‌رامه‌رز محه‌ممه‌دی و جه‌بار پیروزی كه به ڕێز له ڕێكه‌وته‌كانی ٢٠ و ٢٢ی به‌فرانباردا (٩ و ١١ی ژانویه)، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنه‌وه له شاره‌كانی تاران و مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌منییه كرابوون، به‌دانانی بارمته‌ی ٣٠٠ و ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی له‌زیندانی ناوه‌ندیی سنه ئازاد كراون.
ده‌وترێ لهحهفتهكانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی فه‌رامه‌رز محه‌ممه‌دی به بیانووی چاوپێكه‌وتن له تارانه‌وه بانگهێشتی سنه كرابوون و هاوژینی ناوبراو به‌ناوی ڤیان له‌لایه‌ن لێپرسه‌وه ئه‌منییه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی فه‌رامه‌رز محه‌ممه‌دی لێپرسینه‌وەی لێ کرابوو.
له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبارەوە (٩ی ژانویه) شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد دەستی پێ کرد کە لەم شەپۆلەدا زیاتر له‌١٠٠ كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، تاكوو ئێستا لانیکه‌م ٣٢ كه‌س له چالاکانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌دانانی بارمته ئازاد كراون و لانیكه‌م ٤٩ چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی تر هێشتا له دهستبهسهرگهكانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاره‌كانی ورمێ، سنه‌و مه‌ریوان ڕاگیراون.