به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان دوو هاووڵاتی كورد به ناوه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌لیزاده خه‌ڵكی گوندی “قهزن ئاوا” و شیرزاد مامه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “نه‌ڕزیوه”ی شنۆ له پاریزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌سته‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
هێزه ئه‌منییه‌كان له كاتی دهستبهسهركردنیاندا دوای پشكنینی ماڵه‌كانیان ده‌ستیان گرت به سه‌ر كه‌ل و په‌له شه‌خسییه‌كانیدا.
به پێی ڕاپۆرته مانگانه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ١٠٠ هاووڵاتی و چالاكی كورد له مانگی گه‌لاوێژدا له شاره جۆراوجۆره‌كانی پاریزگای كرماشان، كوردستان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به تۆمه‌تی سیاسی له لایه‌ن هئزه ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران و هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.