ڕۆژی ڕابردوو ٢ی سەرماوەز هووشمەند عەلیپوور، زیندانیی سیاسیی مانگرتووی کورد، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا بە دەستووری بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. هەروەها ئەمڕۆ شاکر بێهرووز، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە چوارەم ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لەسەر بەڵێنی ئاسانکاریکردن لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢ی سەرماوەز هووشمەند عەلیپوور، زیندانیی سیاسیی کورد، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا بە دەستووری بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. ئەم زیندانییە سیاسییە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەیدا بۆ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی یان مورەخەسی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، لە زیندانی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی نامەیەکی لقی چواری ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی سنە کە حەفتەی ڕابردوو لە زیندانی سنە بەم زیندانییە سیاسییە ڕاگەیەنراوە، داواکارییەکەی بۆ پێدانی پشووی کاتی (مورەخەسی) بە هۆکاری نادیار لە لایەن دادگاوە ڕەت کراوەتەوە. پێشتریش کە برا کۆڵبەرەکەی بە ناوی ژیان عەلیپوور لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەردا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت گیانی لەدەست دابوو، داواکاریی گشتیی سنە داواکارییەکەیی بۆ پێدانی پشووی کاتی بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی برا کوژراوەکەیدا ڕەت کردبۆوە.
هووشمەند عەلیپوور، چالاکی سیاسیی خەڵکی سەردەشت، لە ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧دا لەگەڵ محەممەد وەستاقادر، چالاکی سیاسیی خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نزیک شاری سەقز دەستبەسەر کران و دواتر گواسترانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. ئەم دوو کەسە دوای ١٠٨ ڕۆژ لێپرسینەوە سەرەتا بۆ زیندانی سەقز و دواجار لە بەفرانباری ١٣٩٧دا بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گواسترانەوە.
دادگای ئەم دوو زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی ئەندامبوونەوە لە پارتی ئازادیی کوردستاندا (پاک) لە ڕێکەوتی ١ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بەڕێوە چوو. لە بەفرانباری هەمان ساڵدا دەرچوونی حوکمی لەسێدارەدان بۆ هووشمەند عەلیپوور و ٥ ساڵ بەندکران بۆ محەممەد وەستاقادر، لە زینداندا بەم دوو زیندانییە سیاسییە ڕاگەیەنرا.
ئەم حوکمە دوای تانەلێدان لە خەرمانانی ساڵی ١٣٩٩دا لە دیوانی باڵای ئێران هەڵوەشایەوە و دۆسیەکە نێردرایە بەردەم لقی ٢ی دادگای شۆڕشی سنە. دادگای دووبارەی ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٩ لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو و ئەم جارە حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی سەرماوەز زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە چوارەم ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی زیندان و دادوەری چاودێری زیندان دیداری کردووە و لەسەر بەڵێنی هاوکاریکردنیان بۆ وەرگرتنی ڕەزایەت لە بنەماڵەی کوژراوەکە، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گەڵاڕێزانەوە وەک پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەیە لە بەرامبەر گوشارەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپا لەسەر ئەندامانی بنەماڵەی داواکاری دۆسیەکە بۆ ئەوەی واز لە شکاتەکەیان نەهێنن و ڕەزایەتی پێ نەدەن، مانی لە خواردن گرتبوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وتبوو: «لە سەرەتای مانگی ڕەزبەردا و دوابەدوای پەسەندکردنی حوکمی ئەم زیندانییە سیاسییە لە دیوانی باڵای ئێراندا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، بنەماڵەی کوژراوەکە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە خراونەتە ژێر گوشار و هەڕەشەوە تاکوو واز لە شکاتەکەیان نەهێنن و ڕەزایەتی پێ نەدەن».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، «دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران زەختی خستۆتە سەر ئەندامانی بنەماڵەی کوژراوەکە کە ئەندامێکی سپا و خەڵکی ناوچەکە بووە تاکوو داوای یاسایی لەسەر ئەم زیندانییە سیاسییە تۆمار بکەن و بەم دواییانەیش هۆشداریی پێ داون ئەگەر بێت و ڕەزایەتی پێ بدەن ئەوا مووچەی بونیاد شەهیدیان ئەبڕدرێت».
شاكر بێهروز، هاووڵاتیی خهڵكی ورمێیهوپاییزی ١٣٩٧ دوای وهرگرتنی ئهماننامهو گهڕانهوهلهههرێمی كوردستان، خۆی بهئیدارهی ئیتلاعات ناساندو دوای ١٤ ڕۆژ لێپرسینهوهلهدهستبهسهرگهی ئیدارهی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد كرا. سێ مانگ دوای ئازادبوونهكهی لهڕێكهوتی ٢٨ی بهفرانباری ههمان ساڵدا بۆ جارێکیتر لە لایەن هێزهكانی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای ورمێوەبهتۆمهتی كوشتنی یهكێك لهئهندامانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا، دهستبهسهر کرایەوە و ماوهی ساڵێك و ١٨ ڕۆژ لهدهستبهسهرگهی ئهم دەزگا ئهمنییهدا لهپادگانی ئهلمههدیی سپا، لهژێر لێپرسینهوه و ئهشكهنجەی ڕۆحی و جهستهییدا بوو.
ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە دوای ٥ مانگ دەستبەسەربوون، لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ دادگاییەکی زۆرکورتی چەند دەقەیی کرا و بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگەی «ئەندامبوونەوە لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا» حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە دیناریۆیەکی ئەمنیی تازەدا تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی ئەندامبوونەوە لە حیزبی کۆمەڵەدا و «کوشتنی بەئەنقەست»ی ئەندامێکی سپای پاسدارانیان ڕووبەڕووی ئەم زیندانییە سیاسییە کردەوە و بۆ هەرکام لەم دوو تۆمەتە دۆسیەی تازەیان کردەوە کە لە هەردووکیاندا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە. بەڵام ئەم حوکمە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لە دیوانی باڵای ئێران هەڵوەشایەوە و بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە نێردرایە بەردەم دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ.
ناوبراو لە دۆسیەیەکی تر و لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٩دا بە تۆمەتی «کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران» لە لایەن لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی ورمێوە حوکمێکی لەسێدارەدانی دیکەی بۆ دەرچوو. ئەم حوکمە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی باڵای ئێرانەوە لە قوم وەک خۆی پەسەند کرایەوە.