ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار موژگان کاووسی، نووسەر و توێژەری بەندکراوی کورد، دوای ۲۱ مانگ لە زیندانی کەچوویی کەرەج ئازاد کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار دوای ڕازیبوونی داواکاری گشتی و شۆڕشی ناوەندی پارێزگای ئەلبۆرز بە پێدانی پشووی ئازادکردنی ئەم زیندانییە سیاسییە، ناوبراو لە زیندانی کەچوویی کەرەج ئازاد کرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر لە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕدا و دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ بەسەر تووشبوونیدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران مۆڵەتی پشووی پێ درابوو.
نووسەری کورد موژگان كاووسی له ڕێكه‌وتی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨دا (١٨ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٩)، لە ماڵی خۆی لە شاری «نۆشەهر»ی باکوری ئێران لە لایەن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرا و پاش نزیكه‌ی مانگێك به دانانی بارمته له زیندان ئازاد كرا. ناوبراو سه‌ره‌تا له لایه‌ن دادگای شۆڕشی نۆشه‌هره‌وه حوکمی ٦٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا، به‌ڵام دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای مازه‌نده‌ران ئه‌م سزایه بۆ ٧٦ مانگ زیاد كرد.
موژگان كاوسی ڕۆژی ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٩٨ (٦ی مارسی ٢٠٢٠)، له پۆستێكدا له ئێكاونتی ئینستاگرامهكهیدا نووسیبووی: «دادگای پێداچوونه‌وه تانەلێدان و پارێزەنامەکەمی کە لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌مه‌وه بەڕێز موسته‌فا نیلی پێشکەش کرابوو، قبووڵ نه‌كردووه و ناڕازیبوونەکەی دادوه‌ری گشتی و شۆڕشی نۆشه‌هری به شیاو داناوه کە حوکمی دادگای یەکەمی پێ کەم ببوو».
ئەو لە درێژەدا نووسیبووی سزای ٦ مانگ بەندکران بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بۆ ٧ مانگ و نیو و سزای ٣٠ مانگ بەندکران بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» بۆ ٣٦ مانگ زیاد کراوە و سزای ٣٣ مانگ بەندکران بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە گروپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا» وەک خۆی پەسەند کراوەتەوە».
به پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی لەمەڕ كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، قورسترین سزا جێبەجێ ده‌کرێت و به‌م پێیه قورسترین سزا بۆ موژگان كاووسی له ٣٣ مانگەوە بۆ ٣٦ مانگ زیندانی حه‌تمی زیادی كرد.
ئه‌م نووسه‌ره كورده له ڕێكه‌وتی ٣٠ی گوڵانی ١٣٩٩دا (١٩ی مه‌ی٢٠٢٠)، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی سێ ساڵ زیندان له نۆشه‌هر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرابوو، به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژ گواسترایه‌وه بۆ زیندانی ئێڤینی تاران.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە زیندانی ئێڤینەوە گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی هێزی ئینتیزامی لە کەرەج و دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لە دۆخی دژواری ئەم دەستبەسەرگەیەدا ڕەوانەی زیندانی کەچوویی کەرەج کرابوو.