تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی موسەیب فەرەجی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی ئێعدام (قەساسی نەفس)ی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

موسەیب فەرەجی ٣٤ ساڵان و خەڵکی گوندی «چەقاکەبوود»ی شەهابات، نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتن» دەستبەسەر کرابوو. برایەکی تریشی بە ناوی حەیدەر فەرەجی لە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێشەوە بە تۆمەتی «کوشتن»ی یەکێکی تر لە ئەندامانی بنەماڵەی کوژراوەکە لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشاندایە.