لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی، تا ئێستا بە سەدان چالاکوان و هاووڵاتیی ناڕازی لە شارەکانی سنە، شنۆ، تیکاب، پیرانشار، سەردەشت، بۆکان، ورمێ، مەهاباد، دیواندەرە، قوروە، سەقز، بیجاڕ، مەریوان، بانە، دێولان، کامێران، پاوە، کرماشان، شاباد، ئیلام، ئاودانان، تاران و نەوشەهر لە لایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە هۆی پچڕان یان خاوبوونەوەی بەرچاوی هێڵەکانی ئینتەرنێت و سەپاندنی کەشێکی زۆرقورسی ئەمنی بەسەر ئەو شارانەدا کە بوونەتە گۆڕەپانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، بەدەستهێنانی ئاماری ورد و دروست لە ژمارەی دەستبەسەرکراوان گەلێ ئەستەمە و تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە لانیکەم دوو سەرچاوە لە هەر شارێکدا ئاماری سەرنجڕاکێشی ٦٧٥ دەستبەسەرکراوی پشتڕاست کردۆتەوە. لە ناو دەستبەسەرکراواندا لانیکەم ١٨ منداڵ دەبینرێت.

لەم ژمارەیە تا ئێستا ٢٩ کەس بە بەڵێننامە یان دانانی بارمتە ئازاد کراون، بەڵام دەستبەسەرکراوانی تر لە دەستبەسەرگەکانی پۆلیسی ئەمنییەت، زیندانی ناوەندی، ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای شارە جیاوازەکاندا ڕاگیراون.

لە ناو دەستبەسەرکراواندا لانیکەم ١٨٠ کەس بە هۆی ئەشکەنجەدانەوە لە کاتی دەستبەسەرکردندا یان بە هۆی بەرکەوتنی ساچمە و گوللەوە بریندار بوون و مافی خزمەتگوزاری و پێڕاگەیشتنی پزیشکییان لێ زەوت کراوە.

سێ ڕۆژنامەوان و نووسەری کورد بە ناوەکانی مەسعوود کوردپوور (سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵنێریی موکریان)، جەبار دەستباز (ڕۆژنامەوان) و موژگان کاووسی (نووسەر و زیندانیی سیاسیی پێشوو) لە ڕیزی دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییانەدان.

هەروەها لانیکەم ١٧ چالاکی مەدەنی، هونەرمەند و چالاکی مافەکانی ژنان بە ناوەکانی ژینا مودەڕیس گورجی، لەیلا پاشایی، فەرانەک ڕەفیعی، باران ساعیدی، ماهڕوو هیدایەتی، ئازاده جەماعەتی، بەهار زەنگی‌بەند، شادی ئەسڵانی، ئەوین ڕاستی، لەیلا ساڵح، مێلیکا کاوەندی، کەژاڵ وەتەن‌پوور، ڕێزان ئەحمەدی، سورەییا خدری، ڕۆژان قادری، سروه ڕەحیمی و حەیات ئەڵماسی لە شارەکانی مەریوان، سنە، بیجاڕ و ئیلام دەستبەسەر کراون.

ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئازاد کراون، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە ئاگایان لەوە بووە کە خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە قورسی بە باتۆم ئەشکەنجە دراون و هەندێکیشیان هەڕەشەی دەستدرێژیی سێکسییان لێ کراوە.

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی ڕێژەی بەرچاوی دەستبەسەرکراوانەوە لە ڕەشبگیرییەکانی پارێزگای کوردستاندا، هۆڵی وەرزشیی زیندانی ناوەندیی سنە چۆڵ کراوە و تەرخان کراوە بۆ ڕاگرتنی خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٢١٠ خۆپیشاندەری دەستبەسەرکراو لەم شوێنەدا ڕاگیراون.

هەروەها بە هۆی ڕێژەی بەرزی ژنانی دەستبەسەرکراوەوە لە پارێزگای کوردستاندا، بەرپرسانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە مێرمنداڵانی زیندانییان لە بەندەکەی خۆیانەوە گواستۆتەوە بۆ بەندی سەربازی و ئەو بەندەیان کردۆتە شوێنی ڕاگرتنی ژنانی دەستبەسەرکراو.

بەپێی هەندێ ڕاپۆرتی تریش لە شارەکانی سنە، کرماشان و ورمێوە، بە هۆی ڕێژەی بەرچاوی دەستبەسەرکراوانەوە، سەربازگەکانی سپا لە ناوەندی ئەم پارێزگایانەدا وەکوو دەستبەسەرگە کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.

ناسنامەی ٢٥٣ خۆپیشاندەری دەستبەسەرکراو لە شارە جیاوازەکاندا کە لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە تۆمار کراون:

پارێزگای کوردستان

سنە: ژینا موده‌ڕیس گورجی (چالاکی مافەکانی ژنان)، ساریا شەریفی (چالاکی مەدەنی)، فەرانەک ڕەفیعی (چالاکی مەدەنی)، باران سەعیدی (چالاکی مەدەنی)، گه‌شین محەممەدی (چالاکی مافەکانی ژنان)، ماهڕوو هیدایه‌تی (چالاکی مەدەنی)، ئازادە جەماعه‌تی (چالاکی مەدەنی)، بەهار زەنگیبەند (چالاکی مەدەنی)، ڕێزان ئەحمەدی (چالاکی مەدەنی)، ڕۆژان قادری (هونەرمەند)، سورەییا خدری (چالاکی مەدەنی)، ناسر گۆڵپەریپوور (باوکی زیندانی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد حەبیبوڵڵا گۆڵپەریپوور)، شەهریار ئەسکۆوی (وەرزشوان)، موزەفەر ساڵحنیا (چالاکی کرێکاری)، ئەمیر غوڵامی (فیلمساز)، فەرهاد سەنەنده‌جی (فیلمساز)، محەممەد عەبدوڵڵاپوور، کاوە کەریمی، شوجاع ڕه‌وشه‌ن، لوتفوڵڵا ئەحمەدی (چالاکی کرێکاری)، ڕەزا شەریفە (چالاکی پیشەیی مامۆستایان)، حسەین سەعیدی (ئازاد کراوە)، عەدنان ڕەحیمی (ئازاد كراوە)، سیروان ئەمینی (ئازاد كراوە)، جەمیل مورادی (ئازاد كراوە)، هیوا ڕەحیمی (ئازاد كراوە)، سروه‌ شەهابی (ئازاد كراوە)، زانا ئەحمەدی، دیاکۆ ئەحمەدی، شادی ئەسڵانی (چالاکی کۆمەڵایەتی)، مونیرە محەممەدی (چالاکی مه‌ده‌نی و فەرهەنگی)، پەریا مورتەزایی، محەممەد کازمی، مەتین ئەسەدی، سەلاح زەمانی (چالاکی کرێکاری)، بەختیار سەمەدی، چیاکۆ بیگلەری، ئارمان نووریزاد

بیجاڕ: لەیلا عەباسی (هونەرمەند و چالاکی پیشەیی مامۆستایان)، جەعفەر وەلەدخانی (چالاکی پیشەیی مامۆستایان)، مێلیکا کاوەندی

سەقز: بێهنام ڕەحیمی، ڕێباز ڕەزایی، ئاریا مەجیدپوور، سەیدسرووش عەباسیی شائیبراهیمی (چالاکی یارسانی خەڵکی کرماشان، لە کاتی گەڕانەوەدا لە مەزاری ژینا ئەمینی لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە)، ڕزگار بەهرامی، فارووق مورتەزایی، شۆڕش تەڵایی

قوروە: ئەحمەد نیزامیپوور (مامۆستا)، سۆیلا بابایی، هیوا خانی

کامێران: هادی کەمانگەر (چالاکی مەدەنی)، سیروان مورادی (چالاکی مەدەنی)، ئومێد نەزەریان (چالاکی مەدەنی)، داتام هێشادەست، لەیلا قەڵوه‌زی، محەممەد مێهدیزادە، زانیار سه‌بووری، ئاكۆ حسەینی، حەمید یووسفی، میلاد کەمانگەر، ئەنوەر قوربانی، ئێحسان فاتیحی، محەممەد پەرویزی (ئازاد كراوە)، تۆران حسەینی، ئاکۆ حسەینی (کوڕی تووران حسەینی)، سیرووس نەدیمی، خەبات موزەفەری (مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-کامێران، ئازاد کراوە)، ئیدریس مێهدیزادە (مامۆستا، ئازاد کراوە)، حیسام مێهدیزادە (مامۆستا، ئازاد کراوە)، شایان ئیمامی

دێولان: سیرووس عەباسی (چالاکی مەدەنی)، ئازاد عەباسی (چالاکی مەدەنی)، سروه‌ ڕەحمانی (چالاکی مەدەنی)، یەدوڵڵا مەتاعی (وەرزشوان)

مەریوان: ئەمجەد ساعیدی (ئازاد كراوە)، ڕێبوار کامرانیپوور (ئازاد كراوە)، خەبات وەیسی، شەهریار ئەفسەری، ئەوین ڕاستی (چالاکی مافەکانی ژنان)، موجتەبا بەرتەنی، سینا ئێرانیپوور، فواد دڵئەنگیز

دیواندەرە: سمکۆ محەممەدیان، سۆران محەممەدیان، ئەبووبەکر قوڕەیشی، موئمین قوڕەیشی

بانە: هادی کیا (چالاکی فەرهەنگی)، گەلاوێژ خاکیپوور، سومەییە کیتابی، شەیدا سەلیمی

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

ورمێ: ئەمیر عەبداڵی، مێهران پازشی، سیسۆ عومەرزادە، پەنۆ عەبدوڵڵازادە، ئومید (پاشناو نادیار)، تەوحید (پاشناو نادیار)، تەوحید(پاشناو نادیار)، ڕەزا سۆفی، یووسف سەلامەت، کەیوان حاجۆیی، ئاران تیباش (چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو)، پەیمان میرزازادە (گۆرانیبێژ و زیندانیی سیاسیی پێشوو)، ئارمین نەبیزادە، فەرەیدوون نەبیزادە، شۆڕش ئیسلام ساکانی (گوندی باڵۆ)، سەلیم میرزایی (گوندی باڵۆ)، محەممەد وەلیزادە (خەڵکی بۆکان، خوێندکاری زانکۆی ورمێ)، داریووش خەیری (گوندی باڵۆ)، مێهرداد ئیبراهیمی (پاڵەوانی کیک بۆکسینگی لاوان لە ئێران)، پەیمان ئیبراهیمی، عومران میرزایی (گوندی باڵۆ)، موحسین کەلشی (گوندی باڵۆ)، نەوبەخت تەفسیلی (گوندی باڵۆ)، کامران مەنسووری (گوندی باڵۆ)

شنۆ: ئەیوب حه‌قیقی، کامیار شاماتی، ئەیووب ئیسماعیلیان، ڕامین خوسرەوی، حاجی محەممەد په‌یغامی، ئومێد حسەینپوور، جەعفەر حسەینپوور، سەید وەهاب حەبیبی، مووسا مام عەلی، سیامەند ئازەریان، شەهرام مەعرووف مه‌ولا، فەرزاد تەهازادە، مەولوود (پاشناو نادیار)، فەردین خۆشخاهیش، مامۆستا ئەنوەر ڕه‌ستگار (بەرنوێژی مزگەوت)، مەتین مه‌هینخا (منداڵی ١٤ ساڵان)، ڕەحیم عەزیزی، کەیوان ئازەرەنگ، وەهاب ئازەرەنگ، یەعقووب مەجوور، شێرزاد تەهازادە، ئەمین خالقی (منداڵی ١٤ ساڵان)، کەمال ئیسماعیلی، فەرزاد ڕەسوولپوور، ئوسامە (پاشناو نادیار)، کامیار مەعرووفی، شەهرام بەنگینی، ئەبووبەکر ئێراندووست، کامبیز شاهی، فریاد ئەحمەدپوور

نه‌غه‌ده‌: مەسعوود (سۆران) عەبدوڵڵازادە، مەنووچێهر عەبدوڵڵازادە، سوهراب سوهرابی، کیان عەبدوڵڵاپوور، هێمن قاسمی، عەبدوڵڵا خۆشکام، عەلی حەنیفی، سەمەد حسەینی، هادی دێرمینا

تیکاب: بەهمەن فەرەجی

پیرانشار: ئەشکان پیرنیا (خوێندکار)، زانیار نەسیری، سەعید کەریمی، فەردین مام خزرپوور، ئەبوبەکر بەرزنجی، شەهاب لاوژە، چیا بازرگانی، جەلال ستارزادە، عەلی حەیدەرزادە، شەریف قادرزادە، فەردین کاملا، محەممەد (شەهرام) قادرپوور، محەممەد نەوزەری، ئیبراهیم محەممەدی، ئیسماعیل نەبی، بێهزاد موستەفاپوور، ئێحسان عەبدوڵڵازادە، زانیار نەسری (منداڵ)، حاسڵ قەدۆ

بۆکان: دیاکۆ مێهرنەوایی، کاوە فەقێ ئەمیری، مەسعوود کوردپوور (سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵنێریی موکریان)، محەممەد وەلیزادە (خوێندكاری زانکۆی ورمێ)

سەردەشت: بێهنام قادری

مەهاباد: سیابر عەبدوڵڵاتاش، یونس چووکه‌لی، ئەمیر عەبدوڵڵازادە، موحسین نیکمەنش (خوێندکاری زانکۆی هونەری تەورێز لە لقی گرافیکدا)، سەعید ڕەوغەنی (فەرمانبەری پزیشکیی نەخۆشخانە)، ئاسۆ گرووهانی (فەرمانبەری پزیشکیی نەخۆشخانە)

پارێزگای کرماشان

داڵاهۆ: سیاوەش حەیاتی (به‌رپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد و وتەبێژی  کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی یارسان)

پاوە: ئاروین ئیقباڵی (ئازاد کراوە)، گلارە مورادی(ئازاد کراوە)، سوورێن ئەسعەدی (ئازاد کراوە)، نیما نادری (ئازاد کراوە)، کارۆ حسەینی (ئازاد کراوە)، ئەنەس مەقسوودی (ئازاد کراوە)، ئەنەس وەلەدەبه‌یگی (ئازاد کراوە)، پەیمان کەریمی (ئازاد کراوە)، ڕێبوار فاتیحی (ئازاد کراوە)، هەژار شەریفی (ئازاد کراوە)، ئێحسان سادقیانی (ئازاد کراوە)، میلاد غوڵامی (ئازاد کراوە)، سینا نادری (ئازاد کراوە)، ئاژوان سادقی (ئازاد کراوە)، سیروان ئەساری (ئازاد کراوە)، عومران ئەحمەدی (ئازاد کراوە)، پەیمان ئەحمەدی (ئازاد کراوە)، میلاد ئەنساری (ئازاد کراوە)، سۆما نەقشبەندی (ئازاد کراوە)، مەسلیح شەریفی (ئازاد کراوە)، کامیاب ساڵحی (ئازاد کراوە)، موبین شەفیعی (ئازاد کراوە)، دانش کەریمی (ئازاد کراوە)، فەردین محەممەدی (ئازاد کراوە)، جەواد مه‌ولودی، کامەران کەریمی، لوقمان کیانی، ئاکار سەلیمی (منداڵ)، وەحید ئەنساری، پێشەوا ڕەهبەری، شایان فەتحی، محەممەد فەتحی، ماهان فەتحی (منداڵ)، ڕامین ئەحمەدی، پارسا حسەینی، ئاکار سەلیمی

پارێزگای ئیلام

ئیلام: ماشەڵڵا مورشیدی، موحسین مورشیدی، تالیب مورشیدی، حامید وەحدەتی، میعاد مورشیدی. وەحید لەتیفنژاد (وەرزشوان)، کەژاڵ وەتەنپوور (خەڵکی گێلانی ڕۆژئاوا و خوێندکاری یاسا لە زانکۆی ئیلام)، عارف ئومیدی

ئاودانان: فەرشاد نەسیری، حەسەن سەفار، شیما بیرانوەند، هادی وەفایی، پووریا مەحموودنژاد، عەلی ئەسغەر ئەلوەندی، ئەحمەد یارە، عومران قەیسەری، ئەمیر جەمشیدی، ئیمان نەزەری، عەلیڕەزا دەروێشی، ئارمین هیممەتی، هادی وەفایی، پووریا مەحموودنژاد

شاری تاران: زانیار محەممەد نژاد، نیما سوڵتانی (خەڵکی بانە، خوێندکاری پیشەسازییە دەستییەکان لە زانکۆی هونەری تاران)، سەروێن حەیدەری (خوێندکاری زانکۆی هونەر)

شاری نه‌وشه‌هر: موژگان کاووسی