ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) دوو بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام کە ناسنامەی یەکێکیان باقر محەممەدی ڕاگەیەنراوە، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە باقر محەممەدی، زیندانیی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، لەگەڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستاندا کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەکەی بەردەست نەکەوتووە، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.

باقر محەممەدی، ٤٠ ساڵان و خەڵکی شاری کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرا و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.