به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوی سیاسیی كورد ئایناز زار‌ع دوای پانزده مانگ زیندانیبوون له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ ئازاد كراوە. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گه‌ڵاڕێزاندا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ریی ورمێوە (تایبه‌ت به منداڵان و مێرمنداڵان) «به تۆمه‌تی چالاكیی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامێتییه‌وه له پارتی ئازادیی كوردستاندا (پاك)» حوکمی پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به‌ڵام دوای تانەلێدان و داوای پێداچوونەوە بە حوکمەکەدا دۆسیه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ‌دا كه‌م كرایه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ زیندان.
ئایناز زار‌ع لە كاتی ده‌ستبه‌سه‌رکراندا ته‌مه‌نی لە ژێر ١٨ ساڵەوە بووه و بە درێژایی ئه‌م ماوه‌یه مافی یاسایی هه‌ڵبژاردنی پارێزه‌ری لێ زەوت کرابوو.
ئایناز زار‌ع له‌گه‌ڵ دایكی، شاناز سادقیفهڕ، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی پاردا دوای چه‌ند ساڵ ئه‌ندامێتی له پارتی ئازادیی كوردستاندا (پاك) و دوای وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه و هه‌ماهه‌نگیكردن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ‌دا، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر کران و تا ئێستا له زیندانن.
شاناز سادقیفەڕیش له ڕێكه‌وتی ٣١ی پووشپەڕدا لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەلی شێخلوو دادگایی کرا و دوو ڕۆژ دواتر لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ پێی ڕاگەیەنرا کە بە تۆمەتی«چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە پارتی ئازادیی کوردستاندا (پاک)» حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕاوەتەوە.
ده‌وترێ ئایناز زار‌ع دوای ڕاگه‌یاندنی حوكمی دایكی له به‌ندی ژنانی زیندان، به بڕینی ده‌مار هەوڵی خۆكوشتنی دابوو كه به یارمەتیی زیندانیه‌كانی‌تر ڕزگاری بووە.