پێنج هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی سه‌لاح ئاجی، عه‌لی جولاپەس، شۆڕش عه‌بدوڵڵانژاد، نه‌جمه سوخه‌نوه‌ر و فه‌رمان حه‌یده‌رنژاد كه مانگی ڕابردوو به لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی پیرانشاری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و سه‌وڵاوای پارێزگای كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له ڕۆژانی ڕابردوودا به دانانی بارمته ئازاد كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی گونده‌كانی “شینئاوا” و “گڕگوڵ”ی پیرانشار به ناوه‌كانی سه‌لاح ئاجی، عه‌لی جولاپەس، شۆڕش عه‌بدوڵڵانژاد و نه‌جمه سوخه‌نوه‌ر به دانانی بارمته‌ی یه‌ك میلیارد تمه‌نی ئازاد كران، ئه‌م چوار هاووڵائتییه ڕۆژی ٢٥ی گه‌ڵاڕێزان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی دیكه‌دا به ناوی ئیسماعیل حاجی عه‌بدوڵڵا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ئیسماعیل حاجی عه‌بدوڵڵا پێشتر و لە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌زدا به دانانی بارمته ئازاد كرابوو.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتێكی دیكه، له ڕۆژانی ڕابردوودا فه‌رمان حه‌یده‌رنژاد، هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندی “دێوه‌زناو”ی سه‌وڵاوا كه ١٢ی گه‌ڵاڕێزان دوای بانگهێشتكردن بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌وڵاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوبوو، به دانانی بارمته‌ی ٨٠ میلیۆن تمه‌نی له زیندانی مه‌ریوان ئازاد كراوه. ناوبراو له ماوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كاندا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان و سنه مافی چاو پێكه‌وتن و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی لێ زه‌وت كرابوو.