تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه (١٦ی مارس)، فه‌ردین ئه‌دوایی، هاووڵاتیی خه‌ڵكی «سلێن»ی سه‌وڵاوا، سه‌ر به پارهزگای كوردستان دوای دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران به دانانی بارمته له زیندانی مه‌ریوان ئازاد كرا.
ئه‌م هاووڵاتییه ڕۆژی ٢٩ی به‌فرانبار (٩ی ژانویه)، دوای بانگهێشت كردن بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌وڵاوا ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان كرا بوو.
هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان و چالاكانی كورددا، پێنج هاووڵاتیی خه‌ڵكی سلێن به ناوه‌كانی ئه‌كره‌م ئهداوایی، سیامه‌ك ئه‌دوایی، فه‌ردین ئه‌دوایی ، بێهزاد ئه‌دوایی و عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران. تاكو ئێستا ئه‌كره‌م ئه‌دوایی، بێهزاد ئه‌دوایی و فردین ئه‌دوایی به دانانی بارمته ئازاد كراون به‌ڵام سیامه‌ك ئه‌دوایی و عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدی هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریواندا ڕاگیراون.