شاكر بێهروز، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێوه به تۆمه‌تی «بەغی» له ڕێگای ئه‌ندامبوونەوە له حیزبی كۆمه‌ڵەدا سزای سێدارەدانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه حه‌فته‌ی ڕابردوو له لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ‌دا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوەر شێخلو به‌ڕێوه چوو و ئه‌مڕۆ به فه‌رمی به پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یەنرا کە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە».
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە له درێژه‌دا وتی: «شاكر بێهروز، هاووڵاتیی خه‌ڵكی ورمێیه و پاییزی ١٣٩٧ دوای وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه و گه‌ڕانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعات ناساند و دوای ١٤ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد كرا. سێ مانگ دوای ئازادبوونهكهی له ڕێكه‌وتی ٢٨ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵدا بۆ جارێکی‌تر لە لایەن هێزه‌كانی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای ورمێوە به تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا، ده‌ستبه‌سه‌ر کرایەوە و ماوه‌ی ساڵێك و ١٨ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌منییه‌دا له پادگانی ئه‌لمه‌هدیی سپا، له ژێر لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجەی ڕۆحی و جه‌سته‌ییدا بوو».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، «دوای پێنج مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون و مانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی پاراستنی ئیتلاعاتی سپا. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ڕه‌وانه‌ی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ كراوه و دوای به‌ڕێوه‌چوونی موحاکەمەیهكی چه‌ندده‌قه‌یی، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران‌دا، سزای ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا».
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە هەروەها باسی دۆسیهچێكردنی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای بۆ ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كرد و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: «شاكر بێهروز سه‌ره‌تا به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا، به‌ڵام دواتر له سیناریۆیه‌كی نوێ‌دا له لایه‌ن ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌منیه‌تییه‌وه دۆسیه‌یه‌كی دیکەی بۆ دروست کرا و ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی «بەغی» له ڕێگای «ئه‌ندامبوونەوە له کۆمه‌ڵەدا» و «كوشتنی یه‌كێك له ئەندامانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا»، بوویه‌وه».
ئه‌م سه‌رچاوه ئاگاداره له دۆسیه‌كه، هۆکاری «دانپیانانە زۆرهملێیەکان»ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه‌ی له لێپرسینه‌وه‌کانی نێو ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منیی سپای پاسدارانی گەڕاندەوە بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری جه‌سته‌یی و ڕۆحی و له درێژه‌دا وتی: « له حاڵێكدا کە لانیكه‌م ١٠ هاووڵاتیی دیزه‌جی مه‌رگه‌وەڕ له ورمێ به ئیمزاكردنی شههادهتنامهیهكی هاوبه‌ش ڕایانگه‌یاندووه كه ناوبراو له كاتی كوشتنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران‌دا له دووكانێك له‌گه‌ڵ ئه‌وان بووه، به‌ڵام دادگا گوێی به‌م شایەتحاڵانه نه‌داوه و پشتگوێی خستوون».
ئه‌م سه‌رچاوه له كۆتاییدا ئه‌مه‌شی زیاد كرد: «لێكۆڵه‌ره‌كانی سپای پاسداران چه‌ندین جار له كاتی لێپرسینه‌وه له‌م به‌ندكراوه سیاسییه پێیان ڕاگه‌یاندووه كه وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه له ئیداره‌ی ئیتلاعات و هەماهەنگیکردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێكخراوهیەدا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران، به قورسی لەسەری دەکەوێت و ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆی به سپای پاسداران بناساندبا ڕووبەڕووی ئه‌م کێشەیە نه‌ده‌بوویه‌وه. له ڕاستیدا هۆکاری دروستکردنی سیناریۆ لە دژی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه دەگەڕێتەوە بۆ شەڕ و بەربەرەکانێی نێوان ئه‌م دوو ڕێكخراوه ئه‌منییه».