بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) زانا مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە. لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە لە گەڕەکی «حاجیئاوا»ی شاری سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.
زانا مینبەری، خوشکەزای پەیمان مینبەرییە کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە سنە گیانی بەخت کرد.
تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.