لە سەقز زیندانییەک لە سێدارە درا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2023/08/27/لە-سەقز-زیندانییەک-لە-سێدارە-درا-2
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی وەفا خەرامانی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کراوە.
ئەم زیندانییە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرا و سزای «قەساسی نەفس» (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر کرابوو.
ئەم زیندانییە لاوەی خەڵکی گوندی «قەپڵانتوو» لە گوڵانی ١٤٠٠دا (مەیی ٢٠٢١) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بەسەردا سەپابوو.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لەسێدارەدانی لانیکەم ٩ بەندکراوی تۆمەتنار بە «کوشتنی بەئەنقەست»ی لە زیندانەکانی خوڕەمئاوا، دێزفوول، هەمەدان و سنە تۆمار کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
-
دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و سەقز
-
نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەوانی کورد، جارێکی تر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژئامێز لە تاران دەستبەسەر کرا
-
چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
-
دەستبەسەرکردنی شەرمین حەبیبی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز
-
سەپاندنی سزای بەندکران و غەرامە بەسەر شەهلا چووپانیدا لە سەقز
-
بەردەوامبوونی دەستبەسەریی سامان پاشایی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا / گوشاری لێپرسەوە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ