تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاو و به كۆمه‌ڵی هاووڵاتیان و چالاكانی كورد ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گه‌ڵاڕێزان، زاگرۆس ڕه‌شیدی هاووڵاتیی خه‌ڵكی بانه كه باوكیشی پێشتر له ڕێكه‌وتی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان و چالاكانی كورد له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌وه ٢٠ی گه‌ڵاڕێزان، تا هه‌نووكه لانیكه‌م ٣٢ كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه له شاره‌كانی بانه، سه‌قز، مه‌ریوان و سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س له‌و چالاكه ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی بانه، توانیویانه پێوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فوونی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بگرن و هه‌واڵی ڕاگرتینان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بانه و سنه‌دا ڕابگه‌یه‌نن.
ده‌وترێ شه‌پۆلی نوێی بانگهێشتكردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان و چالاكانی كورد، هاوكات له گه‌ڵ گۆڕینی به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی پارێزگای كوردستاندا ده‌ستی پێكردوه و هێشتاش درێژه‌ی هه‌یه، به هۆی ئه‌و جه‌وه تۆقێنه‌ره‌وه كه له ئاكامی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیانی كورد له گونده‌كانی «چۆمان”، «نه‌مشیر”، «نه‌جنه”، و «كۆپێچ” له شاری بانه درووست بووه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان له ترسی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به كۆمه‌ڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ناچار بوون كه ماڵه‌كانی خۆیان جێبهێڵن وهیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌وانیش له به‌رده‌ستدا نییه.
ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراون
سه‌لاح پزیشكی، ڕه‌فیق پزیشكی، مه‌ناف پزیشكی، بێهزاد پزیشكی كه‌ریم پزیشكی، حاجی ئه‌بووبه‌كر پزیشكی، لوقمان پزیشكی، فه‌رهاد پزیشكی، فه‌رزاد پزیشكی، ئه‌حمه‌د پزیشكی، ئه‌رسه‌لان پزیشكی، كامران پزیشكی، سه‌عید ڕه‌شیدی، جه‌مال مه‌روه‌تی، عوسمان محه‌ممه‌دپوور، سه‌عید قادری، كوردۆ حسێنپوور، عه‌لی جۆمان و زاگرۆس ڕه‌شیدی له گونده‌كانی چۆمان، نه‌مشیر، نه‌جنه و كۆپێچ له شاری بانه.
محه‌ممه‌د مه‌هجوور، عه‌بدووڵا مه‌هجوور و ئه‌یوب مینایی له گونده‌كانی ملقه‌ڕنێ و پیر عومران ی شاری سه‌قز
کیوان مینویی، فرید درخشانی، ادریس بهرامیان، محمد احمدی، عبدالرحمان افشار و عبدالرحمان در روستای “نی” شهرستان مریوان
ئارام مورادیان له سنه
زانیار مینبه‌ری، میلاد مینبه‌ری، ئاره‌ش مینبه‌ری و سه‌یوان مینبه‌ری له گوندی نییه‌ری شاری سنه.