ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٥ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) سلێمان چووپانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «گردکشانە»ی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ ١٥ی خەرمانان (٥ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان هەڵیاکوتاوەتە سەر ماڵی سلێمان چووپانی لە گوندی «گردکشانە»ی پیرانشار و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردست نەکەوتووە.

لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانەوە (٣ی سێپتامبەر) تا ئەمڕۆ لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ.