تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی میرسوڵتان ئەمیری لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

میرسوڵتان ئەمیری، باوکی ٤ منداڵ و خەڵکی شنۆ، نزیکەی ٣ ساڵ و نیو لەمەوپێش لەگەڵ منداڵەکەی، شەهریار ئەمیری، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ برابوویەوە. حوکمی لەسێدارەدانی شەهریار ئەمیری پێشتر لە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵدا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.