تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئیبراهیم نەسیریخاە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە سڕکەرەکان»ـەوە حوکمی ئێعدامی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

ناوبراو پێشتر و لە خاکەلێوە و گەلاوێژی ئەمساڵیشدا (ئاوریل و ئاگۆست) بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.