ژمارەی زیندانییانی لەسێدارەدراوی دوێنێی کرماشان گەیشتە دوو کەس
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/01/05/p13217
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی سەعدوڵڵا کەریمی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
ئەم هاووڵاتییە ٤٢ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «سرێن»ی ناوچەی عوسمانوەندی کرماشان، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی برای هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.
ئەم زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانبار (٣ی ژانڤییە) لەگەڵ زیندانییەکیتردا بە ناوی فەرهاد کەریمی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. هەواڵی لەسێدارەدانی فەرهاد کەریمی ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو کرابوویەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە کرماشان هەموو بابەتەکانی «لهسێدارهدانهکان»
-
دوو زیندانی لە کرماشان و هەمەدان لە سێدارە دران
-
لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
-
چوار چالاکی مەدەنیی یارسان بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران
-
زیندانیی سیاسیی کورد سەرکەوت ئەحمەدی لە کرماشان لە سێدارە درا
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان
-
بێبەشکردنی سامان یاسین لە خزمەتگوزاریی پزیشکی