بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی بەختیار چراغی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

ئەم زیندانییە لە پووشپەڕی ١٣٩٠دا (جولای ٢٠١١) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی حاجی عەبدوڵڵا وەیسی، زێڕنگەر و لە خێرخوازانی شاری جوانڕۆ، دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.