سزای لەسێدارەدانی ناسر گەراوەند، بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە کە چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا لە سێدارە دراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای مانگی گەلاوێژەوە تا ئێستا سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ٦ بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان لە زیندانەکانی بەندەرعەباس، قزلحەساری کەرەج و پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە.