بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢١ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی محەممەد داغستانی، بەندکراوی خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی میاندواو جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بە مەبەستی لەسێدارەدان گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢١ی ئاگۆست) لە سێدارە درا.

ئەم بەندکراوە چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.

محەممەد داغستانی، ٤٩ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «حەکی»ی ورمێ بوو.