زیندانییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی ئیسماعیل موسته‌خدم کە حوکمی «قەساسی نەفس» یان هەمان لەسێدارەدانی بۆ بڕابوویەوە، دوای نزیكه‌ی ١٢ ساڵ زیندانیبوون، ڕۆژی ڕابردوو لەبەر تەشەنەسەندنی نەخۆشیی شێرپەنجەکەی، به‌په‌له له زیندانی ته‌ورێزه‌وه ڕەوانەی نه‌خۆشخانه کرا، به‌ڵام له‌وێ گیانی له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بۆكان تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستانی لەم ڕووداوە ئاگادار كرده‌وه و وتی: «ئه‌م به‌ندكراوه ماوه‌یه‌ك لەمەوپێش و دوای ١٢ ساڵ زیندانیبوون، توانیبووی ڕەزایەتی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه وەربگرێت و بڕیار وا بوو له ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد بکرێ».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، ئیسماعیل موسته‌خدم له زینداندا تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه ببوو و له ساڵانی زیندانیكردنیدا مافی پێراگهشتن و خزمەتگوزاریی پزیشكیی لێ زه‌وت كرابووه، دواجار ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی ئازاد بكرێت، لەبەر دژواریی نەخۆشییەکە و ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كرا، به‌ڵام به هۆی تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە و بڵاوبوونەوەی شێرپهنجهکە به هەموو جه‌سته‌یدا، گیانی له ده‌ست دا.
ته‌ورێز؛ زیندانییه‌كی مه‌حكووم به «قه‌ساس» دوای ١٢ ساڵ زیندانیبوون گیانی له ده‌ست دا
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە