بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دووریبوویەوە، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندانی قۆچان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.
هۆکاری مانگرتنی ئەم زیندانییە سیاسییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەری دوورخستنەوەی بۆ زیندانی ئێسفەهان. ناوبراو هەروەها بە دوورینەوەی لێوەکانی داوای کردووە بەدواداچوون بۆ شکاتەکانی بکرێت لەمەڕ ئەو ئەشکەنجانەی لە کۆتایی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمینئاوای شاری ڕەی ڕووبەڕووی کراوەتەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە کۆتایی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی قەرچەکی وەرامینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمینئاوای شاری ڕەی کرا و سەرەڕای داواکاریی پزیشکەکان بۆ گەڕاندنەوەی بۆ زیندان، بۆ ماوەی مانگێک لە دۆخێکی دژوار و لەم بەندیخانەیەدا ڕایانگرت.
سەکینە پەروانە پێشتر بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕدا باسی ڕەوتی دەستبەسەرکران و ئەو ئازار و ئەشکەنجانەی کردبوو کە لە کاتی زیندانیبووندا ڕووبەڕووی کراوەتەوە. بهپێی قسهكانی خانمی سهكینه، بەرپرسە ئهمنییەکانی كۆماری ئیسلامی له سهرهتاكانی پاییزی ١٣٨٩دا به بیانووی چاوپێكهوتن لهگهڵ بنهماڵهکەیدا له شاری سلێمانیی كوردستانی ئێراق، دوای ئەوەی دەینێرنە سنووری ئێران و ئێراق، ماوهی ١٠ ڕۆژ له دهستبهسهرگهكانی مهریوان و سنهدا گێڕاویانە و دواتر ناردوویانهته زیندانی ئێڤین. قۆناغی دهستبهربوونی ناوبراو لە دۆخێکی دژوار و لە ژێر سهختترین ئهشكهنجهی جهستهییدا، له بهندهكانی دووی ئهلف، ٢٠٩ و ژنانی زیندانی ئێڤیندا تێپەڕیوە.
پەیام دوڕئەفشان، پارزهری ئهم بهندكراوه سیاسییه کە خۆیشی ئێستا لە بەندیخانەدایە، رۆژی ٥ی جۆزهردانی ئەمساڵ ڕایگەیاند که لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی ئهندامێتی له دهسته و لایهنه سیاسییهكانی بە سەر ئەو خانمەدا سەپاندووە. بەپێی حوكمی دادگا، تۆمهتی پهروانە بریتییە لە «ئهندامێتی له گرووپهكانی دژ به حکوومەتدا به مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات».
سەکینە پەروانە لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا لەبەر نووسین و وتنەوەی دروشم لە زیندانی ئێڤیندا، گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمینئاوای شاریڕەی کرا. ناوبراو لە ١٤ی پووشپەڕ و لە حاڵێکدا کە کە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە دیار بوو، دیسان گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین و دادگایەک لە گەلاوێژی ئەمساڵدا بە تۆمەتی «ئاژاوەنانەوە لە زینداندا» حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
قۆچان؛ سەکینە پەروانە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە