به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كاتیی دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی سالار و سامان غه‌زاڵی گۆڕدرابوو بۆ بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی و بڕیار بوو ئازاد بكڕین، بەڵام سه‌ره‌ڕای دانانی بارمتهکە و هەناردنی نامه‌ی ئازادیشیان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد رێگری لە ئازادبوونیان دەکات.
سالار و سامان غه‌زاڵی له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوون. ئه‌م دوو برا دوای ٧٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، گواسترانه‌وه بۆ زیندانی مه‌هاباد.
ئه‌م دوو برا له كاتێكدا كه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ‌دا ڕاگیرابوون لە مافی پێوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان بێبه‌ش كرابوون. تۆمه‌تی ئه‌م دوو كه‌سه هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كان ڕاگه‌یەنرابوو.
سامان غه‌زاڵی خوێندكاری دواساڵی ماستەری كۆمه‌ڵناسیی زانكۆی بروجێردە و ساڵار غه‌زاڵیش ده‌رچووی ماستەری کیمیای زانكۆی ڕازیی كرماشانه.