به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، مسته‌فا ئیلخانیزاده، نووسه‌ر و به‌رپرسی ناوه‌ندی كولتووری و فێركاریی “ئەدەب”ی بۆکان كه ڕۆژی ٧ی زێبهندان (٢٦ی ژانویه) له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، دوای چه‌ند كاتژمێرێك لێپرسینه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی بۆكان.
ده‌وترێ به فه‌رمانی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ناوبراو هێشتا له قه‌ره‌نتینه‌ی زینداندایە و به‌رپرسانی زیندان ئامادە نین بیگوازنەوە بۆ به‌ندی گشتی.
له سێ حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ٦٦ هاووڵاتی و چالاكوانی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاره جۆرواجۆرهكاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له ناو سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌سانه‌دا ته‌نیا دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی سه‌لمان ئه‌دوایی و عه‌تا ڕه‌حمانزاده ئازاد كراون. هه‌روه‌ها سۆران موحه‌ممه‌دیش كه له ڕێكه‌وتی ٢٥ی به‌فرانباردا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو ڕۆژی ڕابردوو ڕه‌وانه‌ی زیندانی مه‌هاباد كراوه.