به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان (١ی فێبریە)، زیندانییه‌كی سیاسی به ناوی حه‌مید عه‌بدی به دانانی بارمته‌ی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ ئازاد كرا.
ناوبراو له كۆتاییه‌كانی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا (جولای)، له لایه‌ن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر نه‌جه‌فزاده به تۆمه‌تی «بانگه‌شه دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی» له ڕێگای ئه‌ندامبوونەوە له پارتی ژیانی ئازاد كوردستاندا (پژاك) پانزده ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا، دوای ڕازیبوونی دیوانی باڵای ئێران بە دادگاییکردنەوەی دووبارەی ئه‌م زیندانییه سیاسییه، دۆسیه‌ی ناوبراو ئێستا نێردراوه‌ته بەردەم دادگای شۆڕشی ورمێ.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده خه‌ڵكی گوندی «ناناس»ی ورمێیه له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كه له گه‌ڵاڕێزانی ساڵی ١٣٩٨دا (نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٩)، له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و زیاتر له دوو مانگ له دهستبهسهرگهكانی ئه‌م ڕێكخراوه سەربازی، ئه‌منییه‌تییه‌دا کەوته ژێر لێپرسینه‌وه. ناوبراو دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا و دوای نزیكه‌ی چوار مانگ به دانانی بارمته ئازاد كرابوو.
ناوبراو له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا جارێكی دیكه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و گواسترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ.