به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌٢٧ی ڕێبه‌ندان (١٥ی فێبریه)، دوای ڕاگه‌یاندنی نامه‌یه‌كی نوێی دەزگای دادوەری لەمەڕ ئازادکردنی ئه‌و زیندانیانە كه ماوه‌ی سزاكه‌یان كه‌متر له١٨ مانگ زیندانه، دوو زیندانیی سیاسی به‌ناوه‌كانی سابیر (ڕه‌هبه‌ر) كه‌مانی و كامه‌ران كه‌مانی ئازاد كران.
ده‌وترێ به‌پێی ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسانی زیندانی ورمێ لانیكه‌م ١٢٠ زیندانی له چوارچێوه‌ی ئه‌م نامە نوێیەدا له زیندان ئازاد ده‌كرێن.
ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندی ئه‌نبێ ی ورمێ پێشتر و له‌١٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٨ (٧ی جولای ٢٠٢٠)، له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی تردا به‌ناوی كه‌یوان موكهڕهمی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوهدهستبهسهر و دوای ٤٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه لهدهستبهسهرگهی ٨١ی ڕه‌مه‌زان بۆ زیندانی ئه‌م شاره گواسترابوونه‌وه.