لە ورمێ پێنج بەندکراو بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2023/03/08/p13688
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ی ڕەشەمە (٧ی مارس) ٥ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.
ناسنامەی یەکێک لەم زیندانییانە جەلال سەرداریفەر ڕاگەیەنراوە. لەسەر ناسنامەی ٤ بەندکراوەکەی تر کە لە بەندی چوارەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
دەوترێت دوابەدوای گواستنەوەی ئەم ٥ بەندکراوە بۆ ژووری تاکەکەسی، دۆخێکی ئەمنیی قورس باڵی بەسەر ئەم زیندانەدا کێشاوە.
لە سەرەتای ڕەشەمەوە (کۆتایی فێبرییە) تا ئێستا سزای لەسێدارەدانی ٤ بەندکراوی تۆمەتبار بە «کوشتنی بەئەنقەست» لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا جێبەجێ کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە ورمێ لانیکەم چوار زیندانی لە سێدارە دران
-
مەحیەدین ئیبراهیمی بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا
-
لە ورمێ بەندکراوێک بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی گیانی لەدەست دا
-
لە ورمێ پێنج بەندکراوی تۆمەتبار بە «سیخوڕی بۆ ئیسراییل» دوای مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
-
لە ورمێ سێ بەندکراو بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
-
گیانلەدەستدانی بەندکراوێکی زیندانی ورمێ لە هەوڵێکی خۆکوشتندا دژ بە گوشاری بەرپرسانی زیندان