به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان(٦ی فێبریه)، ده‌ریا تاڵه‌بانی، چالاكی مه‌ده‌نی كورد دوای یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی زیندانیی مه‌هاباد كراوه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌ش كه‌سی تر له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ش دوای ته‌واو بوونی لێپرسینه‌وه‌كان له‌م ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندانیی ناوه‌ندی ورمێ.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له ڕێگای سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه هه‌نووكه ده‌یان هاووڵاتی و چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له دوو ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ٧ی تیر و ٨١ی ره‌مه‌زان، كه سه‌ر به ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانن له پادگانی ئه‌لمێهدی ورمێ‌دا هێشتا دەستبەسەرن.