به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی ڕێبه‌ندان ( ١٥ی فێبریه) ده‌ریا تاڵه‌بانی، چالاكی مه‌ده‌نی و مامۆستای زمانی ئینگلیسی كه له شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كورد له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبار(٩ی ژانویه)، له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو به دانانی بارمته ئازاد كرا.
تۆمه‌تی هاوكاریكردن له گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كورده‌كان دراوه‌ته پاڵ ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه، ناوبراو دوای مانگێك ڕاگرتن و لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارن له پادگانی ئه‌لمێهدیی ورمێ له ڕێكه‌وتی ١٨ڕێبهندان(٦ی فیبریه)، ڕه‌وانه‌ی زیندانی مه‌هاباد كرابوو.
زیاتر له ١٠٠ هاووڵاتیی و چالاكی كورد له درێژه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له شاره جۆرواجۆرهكاندا له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ركراون، تاكوو ئێستا ١٣كه‌س له‌م كه‌سانه به دانانی بارمته ئازاد كراون، به‌ڵام ده‌یان كه‌سی تر هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه شاراوه‌كانی ئه‌م دوو ڕێكخراوه ئه‌منییه‌تییه له شاره‌كانی ورمێ، سنه و.. له ژێر لێپرسینه‌وه‌دان، له‌م ژماره‌یه پێنج ژنی چالاك به ناوه‌كانی ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، عه‌زیمه ناسری، ڕۆژین محه‌ممه‌دپوور، فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی و ڕۆئیا جه‌لالی هێشتا به شێوه‌ی كاتی ده‌ستبه‌سه‌رن.