بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش لانیکەم سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەڕوخی، وەحید بەیزایی و ئەمیرعەلی بایرۆمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون.

بەرپرسانی زیندان بەم بەندکراوانەیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر نەتوانن ڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراوەکان وەربگرن، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لە سێدارە دەدرێن.