بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٣ی جولای) سزای لەسێدارەدانی وەحید وەحدانی، بەندکراوی کوردی خەڵکی بۆجنوورد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ٣٠ ساڵەیەی خەڵکی بۆجنووردی پارێزگای خوراسانی باکوور چەند ساڵێک لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.

سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٣ی جولای) لەگەڵ ٦ بەندکراوی دیکەدا لە زیندانی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کراوە.