بانە ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی کۆڵبەری لاو خالید محەممەدی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
خالید محەممەدی، کۆڵبەری ٢٣ ساڵانی خەڵکی بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٨ی جولایی ٢٠٢٥) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «شابدین»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە دەسڕێژیان لێ کراوە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا...
زیاترکوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا بۆ سەر گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی بانە، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی سەیوان عەبدوڵڵازادە کوژرا و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی حسەین (پاشناوەکەی نەزانراوە) بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٨ی ژوەنی ٢٠٢٥) گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «ئاوپەڕ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی چالاکی سیاسی سامان کەریمی و هاوسەرەکەی فەرزانە ڕەشیدی
دوای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی چالاکی سیاسیی کورد سامان کەریمی و هاوسەرەکەی فەرزانە ڕەشیدی لە شاری بانە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سامان کەریمی ڕۆژی ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامێکی بانە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کرا، هاوکاتیش هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی هەر لەم...
زیاتریادگار ڕەحیمنژاد، بەندکراوی خەڵکی بانە، لە کرمان لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی یادگار ڕەحیمنژاد، بەندکراوی خەڵکی بانە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٥) لەگەڵ بەندکراوێکی بەلووچدا بە ناوی ئەبووبەکر شەهبەخش لە...
زیاترسینا ڕوستەمپوور، کۆڵبەری خەڵکی بانە، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژرا
سینا ڕوستەمپوور، کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٢٠ی مارسی ٢٠٢٥) ئەم کۆڵبەرە لە ناوچەی سنووریی «سوورکێو»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی بەخت کرد. سینا ڕوستەمپوور باوکی منداڵێک و خەڵکی بانە...
زیاتربەردەوامیی دەستبەسەربوونی حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بانە، سنە، دێولان، سەقز و مەهاباد
حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فایەق ڕەشیدیان، فەرزاد نووری، بێهرووز فەیزی، پووریا ئەحمەدی، دانش شەرەفی، سرووش نووربەخش و فەرزاد مەردۆخی که لەم حەفتانەی ڕابردوودا لە شارەکانی بانە، سەقز، سنە، دێولان و مەهاباد دەستبەسەر کراون، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگە و زیندانەکاندا ڕاگیراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانش شەرەفی ڕۆژی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢ی فێبرییەی ٢٠٢٥) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە...
زیاترئازادکردنی مامۆستا حسەین خەسرەوی و هیوا نووری بە بارمتە / بەردەوامیی دەستبەسەربوونی مامۆستا سلێمان ئەدهەمی
مامۆستا حسەین خەسرەوی و هیوا نووری، دوو زیندانیی مەزهەبیی کوردی خەڵکی بۆکان کە تۆمەتی «بەغی»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران. هەروەها دۆسیەی سێهەم تۆمەتباری ئەم دۆسیەیە، مامۆستا سلێمان ئەدهەمی، ڕادەستی بەردەم دادگای تایبەتی مامۆستایان لە تەورێز کراوە و ئەم هاووڵاتییە تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە هەر لەم زیندانەدایە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەم...
زیاتربەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنەکان لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا؛ سێ هاووڵاتی لە مەریوان، دیواندەرە و بانە دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ڕەزا عەلایی، فیلمسازی خەڵکی بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا. هەروەها میلاد پیرانی و زانیار ئەفسەری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە...
زیاتر