ناسر عوسمانی، کۆڵبەری خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە بەرزایی شاخێکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣١ی جولایی ٢٠٢٤) ئەم هاووڵاتییە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی «نێروان»ی بانە لە بەرزایی شاخەکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا. ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆست) دوای چەندین کاتژمێر گەڕانی خەڵکی خۆبەخش بەو ناوچە سنوورییەدا، تەرمی ئەم کۆڵبەرە دۆزرایەوە و بۆ ئەسپەردەکردن ڕەوانەی ڕەبەت کرا.

ناسر عوسمانی، ٤٢ ساڵان، خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت و باوکی منداڵێک بوو.