دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی وەرزشکارێکی کورد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان (١ی فێبرییە) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە یەکێک لە شەقامەکانی سنەدا وەرزشکارێکیان بە ناوی پوویا ڕوستەمیپوور دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە شاری سنە. هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی بنەماڵەکەیدا کە مۆبایل، کۆمپیتەر و... لە ڕیزی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 30, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە ورمێ

لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی ناسر وەساف و شاهین وەساف کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرماناندا (٢١ی سێپتامبر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کران، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە دوایین دۆخی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرماناندا (٢١ی سێپتامبر) و دوابەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە ورمێ، هێزەکانی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 27, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە مەریوان

لەسەر چارەنووسی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «چۆڕ»ی مەریوان بە ناوەکانی سەرکەوت عەبدی، سەعدی غەفاری، ڕزگار موسەنیفی و لوقمان موسەنیفی کە لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «چۆڕ»ی مەریوان بە ناوی سەرکەوت عەبدی لە لایەن هێزەکانی دەزگای...

زیاتر

ساڵێک بەسەر بزرکردنی زۆرەملێ و نادیاربوونی چارەنووسی ئیدریس فەقیهیدا تێپەڕی

سەرەڕای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دەستبەسەرکردن و بزرکردنی زۆرەملێی ئیدریس فەقیهی، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، نیگەرانییەکان لە ئاست بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراودا پەرەی سەندووە. دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە لە یەک ساڵی ڕابردوودا هیچ وەڵامێکی ڕوونی لەسەر چارەنووسی منداڵەکەی وەرنەگرتووە. بنەماڵەی ئیدریس فەقیهی کە لە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ـەوە (٢٤ی جولای ٢٠٢١) دوای برینداربوون بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران بزر...

زیاتر

هەشت هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ مووساد» لە ورمێ دەستبەسەرن

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە هەشت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی وەفا هەنارە، کامران هەنارە، ئاران عومەری، ئەشکان عوسماننژاد، ڕەحمان پوڕهازوو، فەخرەدین دوودکانلوو، حەسەن عومەرپوور و ئەمیر موشتاق لە مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردووەوە (نۆڤامبری ٢٠٢١) بە تۆمەتی «سیخوڕی» بۆ دەزگای مووساد لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون. لەنێو ئەم کەسانەدا وەفا هەنارە هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی ورمێدایە بەڵام ٧ هاووڵاتییەکەی...

زیاتر

چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنەدان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی زانکۆ شێرمحەممەدی، ئەفشین دێهقان، ئومید زارعی و حەیدەر سەمەدی کە مانگێک لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەڕی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە شاری سنەدان. ئەم کەسانە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا مۆڵەتی دیداری بنەماڵە و دیاریکردنی پارێزەریان پێ نەدراوە. سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی...

زیاتر