بۆکان ئارشیڤ - Page 4 of 6 - KHRN

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣ی ڕەشەمە (٢٣ی فێبرییە) ٣ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ئەفشین ڕەسوولی، محەممەد فەرەجی و ڕەزا محەممەدڕەزا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت ئەم هاووڵاتییانە بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون. محەممەد فەرەجی پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباردا (١٤ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو...

زیاتر
شوبات 14, 2023

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چوار هاووڵاتیی بۆکانیدا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی فریشتە حسەینی، حسەین ئەحمەدی، کازم مام ئیسماعیل و یوونس مەحموودزادە بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی حوکمەکەی دادگا، فریشتە حسەینی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای ٨ مانگ بەندکران، حسەین ئەحمەدی بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە رێگای ئەندامبوونەوە لە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 21, 2023

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا لە بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی جەلال ئەمینی بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بە گشتی سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. دادگای ئەم هاووڵاتییە لە سەرەتای بەفرانباردا (کۆتایی دێسامبری ٢٠٢٢) بەڕێوە چوو و ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە)...

زیاتر
كانونی دووه‌م 16, 2023

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عەلی گوڵمحەممەدی، وەلی گەڵمحەممەدی، مەسعوود دارسەنج و تۆفێق ڕەسوولی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کراون. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییانە بەردەست نەکەوتووە.

زیاتر
تشرینی دووه‌م 29, 2022

بریندارێکی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بۆکان گیانی لەدەست دا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی سەرماوەز (٢٩ی نۆڤامبر) ئیبراهیم شەریفی، هاووڵاتیی ٢٩ ساڵانی خەڵکی بۆکان کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی گەڵاڕێزان (١٦ی نۆڤامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەیدولشوهەدای ورمێ گیانی لەدەست دا. دەوترێت تەرمی ئەم هاووڵاتییە گیانبەختکردووە تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی...

زیاتر